دوای ئه‌وه‌ی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پابه‌ندبونی وه‌زاره‌ته‌كانی دا
بۆ پابەندبوون بە دەوامی فەرمی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رای ده‌گه‌یه‌نێت،
پابه‌ندی ده‌وامی ئاسایی بوین و بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی تهمووز، كاوه كه‌ریم جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه
به "وشه"ی راگه‌یاند، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پابه‌ندی ده‌وامی ئاسایی فه‌رمانبه‌ران
بووه و ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌وامی
ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له ئێستادا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، لەدوای لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی
سنووره‌كه ئاسایی بۆته‌وه و هه‌ر ده‌زگایه‌كی حكوومه‌تیش له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌ی
خۆیه‌وه نووسراوی بۆ هاتووه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌وام، وه‌ك پارێزگاش كه سه‌ر
به وه‌زاره‌تی ناوخۆین پابه‌ندی ده‌وامی هه‌میشه‌یی بووین و هیچ رۆژێكی پشومان
نیه.
"له‌دوای بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پابه‌ندبونی
ده‌وام، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و جێبه‌جێش كراوه و پابه‌ند ده‌بین به رۆژه‌كانی
ده‌وامكردن له هه‌فته‌یه‌كدا و كاتژمێره‌كانی ده‌وامكردنی رۆژانه" کاوە
کەریم وای گوت.
جێگری پاریزگاری هەڵەبجە دووپاتی دەکاتەوە، هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌بێت
له رۆژه‌كانی ده‌وامكردن، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌رپرسیارن
و ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك بكرێت ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ده‌وام
نه‌بن و وه‌زاره‌ته‌كه‌شی لێپێچینەوەی له‌گه‌ڵ بكات تا ده‌وامی ئاسایی له فەرمانگەکان
بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی