ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كریستیانه‌كانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه تره‌مپ پێیدابوون به ته‌واوی بێهیوان و له‌و بڕوایه‌دان كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی لێ كردوون، چونكه له جیاتی پاراستنیان خه‌ریكه به زۆر په‌نابه‌رانی كریستیان له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێ و ڕه‌وانه‌ی به‌غدایان ده‌كاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن تۆم بیركینز له دیترۆیتی ئه‌مه‌ریكا نووسراوه و باس له‌وه ده‌كات، كه حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌یه‌وێ زیاتر له هه‌زار و 400 كریستیانی عێراق، كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و جینۆسایدكردنیان ڕوویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه و سه‌رجه‌میان كلدانی كاسۆلیكن، ئێسته ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ڕه‌وانه‌ی عێراقیان بكاته‌وه و ئه‌وانیش ئه‌م كاره به خیانه‌ت ناو ده‌به‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڵێنی هاوكاری كریستیانه‌كانی عێراقیان دا، كه‌چی ئێسته ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خی عێراقمان ده‌كه‌نه‌وه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی نایاسایی له ئه‌مه‌ریكا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته رانی یوسف په‌نابه‌رێكی كریستیانی عێراق گرت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هۆڵانه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه، رانی ته‌مه‌نی 21 ساڵه و له‌و كاته‌ی بڕێك له ماده‌ی هۆشبه‌ری مه‌ریوانای پێ بووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
ئه‌و گه‌نجه كریستیانه ساڵی پێشووش به ئۆتۆمبێل خۆی به ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و گومرگ دا كێشاوه، بۆیه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك خراوه‌ته گرتووخانه‌وه، ئێسته‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كات كه ڕه‌وانه‌ی عێراقی بكه‌نه‌وه، كه چوار ساڵ پێش ئێسته عێراقی به‌جێ هێشتووه، ئه‌و ده‌ڵێ، نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه عێراق و كریستیانه‌كانی ئه‌وێ ژیانیان له مه‌ترسیدایه و من هه‌رگیز نامه‌وێ بۆی بگه‌ڕێمه‌وه.
رانی یوسف ده‌ڵێ، من كه‌سێكی كاسۆلیكیم و تاتۆیه‌كی گه‌وره‌ی خاچیش به‌سه‌ر جه‌سته‌مه‌وه‌یه، عێراق وڵاتێكی زۆرینه مسوڵمانه بگه‌ڕێمه‌وه، له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌كوژرێم، نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، رانی یوسف یه‌كێكه له‌و هه‌زار و 400 كریستیانه عێراقییه‌ی كه به ره‌سمی خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ڤیزایان پێ دراوه، به‌ڵام ئێسته حكوومه‌تی تره‌مپ به دوای هه‌ر هه‌زار و 400 كه‌سه‌كه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێ هه‌موویان بگیرێن و ڕه‌وانه‌ی عێراقیان بكاته‌وه.
ئه‌و هه‌زار و 400 كریستیانه كلدانه سه‌رجه‌میان له شاری دیترۆیت ده‌ژین، كه زۆرترین كلدانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌و شاره‌ی ئه‌مه‌ریكا گیرساونه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی كلدانه‌كانیش گرتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ئه‌و په‌نابه‌رانه به خیانه‌ت ده‌زانن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان یه‌كێك بوون له پشتیوانه سه‌ره‌كییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ تا ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و شاره‌یش بۆ تره‌مپ بوو، كه‌چی ئێسته ئه‌و كه‌وتووه‌ته گیانی كلدانه‌كان و ده‌یه‌وێ بۆ به‌غدا ڕه‌وانه‌یان بكاته‌وه، كه چه‌ندان كلێسای تێدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه و ژیانی تێدا ئه‌سته‌مه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، زیاتر له 70 تا 80 هه‌زار ده‌نگده‌ری كلدانی له‌و ناوچه‌یه بوونیان هه‌یه و سه‌رجه‌میان ده‌نگیان به تره‌مپ دا، سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به جیاوازی 10 هه‌زار ده‌نگ له پێش هیلاری كلینتنی ڕكابه‌ری بوو، له هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كلدانه‌كان له‌و بڕوایه‌دابوون كه تره‌مپ ده‌بێته ڕزگاركه‌ری كریستیانه‌كان له جینۆساید و له‌ناوبردنیان، كه‌چی ئێسته به ته‌واوی په‌شیمانبوونه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردن پێی داون، ئێسته خیانه‌تی لێ كردووه و دژی كریستیانه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه.
ئه‌وان له باخچه‌ی ئۆكلاند كاونتی گردبوونه‌وه و به توندی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، داوایان كرد تره‌مپ ده‌ست هه‌ڵگری له هه‌نگاونان هاوشێوه‌ی ولاته دیكتاتۆره‌كان دژ به پێكهاته جیاوازه‌كان.
تۆم بیركینز نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ، چه‌ند مانگێگ دوای هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ، فه‌رمانگه‌ی كۆچ و گومرگی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 350 كلدانی تری عێراقیان گرتووه و ڕه‌وانه‌ی عێراقی كردوونه‌ته‌وه، كه‌چی كلدانه‌كان له گردبوونه‌وه‌كه‌یان دا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه تره‌مپ به‌ڵێنی پێداون كه ده‌یانپارێزێت.
ئیدوارد بۆجوكا پارێزه‌ری به‌شێك له په‌نابه‌ره كلدانییه‌كان له‌وباره‌وه بۆ گاردیان گوتی، تره‌مپ پێشتر به ڕوونی دووپاتی كرده‌وه، كه كریستیانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌پارێزێ و هیچ كات ڕێ نادات كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، به‌ڵام ئێسته زۆربه‌ی كریستیانه‌كانی ناوچه‌كه له‌و بڕوایه‌دان كه تره‌مپ ئه‌وانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، له جیاتی پاراستن خه‌ریكه جارێكی تر ڕه‌وانه‌ی ناو چه‌قی كێشه‌كانیان ده‌كاته‌وه، كه لێی هه‌ڵاتوون.
مارتن حه‌نا به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی كلدانییه‌كان و خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی چالدیان نیوز له‌وباره‌وه گوتی، حزبه سیاسییه‌كان به ویستی خۆیان كار ده‌كه‌ن، كۆمارییه‌كان به شێوازێكی زۆر ناشرین مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران، به‌ڵام زیاتر كاریان بۆ پاراستنی
كریستیانه‌كان كردووه، به پێچه‌وانه‌وه دیموكراته‌كان نه‌رمترن به‌رانبه‌ر به په‌نابه‌ران و كه‌چی زۆریش گرنگیان به كریستیانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌داوه، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه به ته‌واوی جیاوازه و كه‌س ناتوانێ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه 130 عێراقی تر گیراون و ئاماده‌ن ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێنه‌وه، له كۆی ئه‌و هه‌زار و 400 كه‌سه‌یش كه بڕیاری گرتنیان دراوه، 800یان دۆسیه‌یان زۆر پاكه و له ماوه‌ی ژیانیان له ئه‌مه‌ریكا هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام تره‌مپ بڕیاری داوه و ته‌ڕ و وشك به‌یه‌كه‌وه ده‌سووتێنێت.