بووك و زاوایه‌ك له هه‌ولێر به یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه كراون
شایی بووه‌تە ده‌رفه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبیل
زۆربوونى ئۆتۆمبێلى تابلۆ داپۆشراو له‌ناو شاره‌كان، وایكردووه به‌رپرسانى هاتوچۆ "ته‌نیا سزای دارایی" ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه به‌شێكى زۆریان ڕۆژى هاوسه‌رگیرییانه. ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس ئاشكراى ده‌كات، ئۆتۆمبێل هه‌یه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و بووك و زاوا له "باى باى سینگڵی"یه‌وه بڕى ملیۆنێك دیناریش چووه‌ته سه‌ر حیسابى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان.
ڕۆژانى هه‌ینى له هه‌ولێر ئه‌گه‌ر بته‌وێ بچیت بۆ پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان، جهنجاڵییهكى زۆر ده‌بینیت، ئه‌وه‌یش به‌هۆى كارئاسانى بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى شایی هاوسه‌رگیرییان له‌وێ ده‌كه‌ن و وێنه‌ى یادگاریى تێدا تۆمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى دێن بۆ ئه‌و شوێنه، بۆنه‌كه ده‌قۆزنه‌وه تابلۆكانیان داده‌پۆشن.
"كارمه‌ند و ئا‌ڤێستا" سێ مانگ پێش ئێسته هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌ڵام تاكه یادگارى به خۆشی و ناخۆشییه‌وه لایان ماوه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌یه كه ئاهه‌نگه‌كه‌یان ته‌واو بووه و ئاره‌زووى پیاسه‌یه‌كیان كردووه به‌ناو شاردا به دووقۆڵى، به‌ڵام به‌هۆى داپۆشینى تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه سزا دراون.
كارمه‌ند بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌م بۆ یادگارى نووسیبووم "باى باى سینگڵى" ڕۆژى پێنجشه‌م بوو كه‌وتینه ناو مه‌فره‌زه‌یه‌كى هاتوچۆ، كاتێك ڕایان گرتم كارمه‌ندێكى هاتوچۆ پێى گوتم بۆچى تابلۆكهت داپۆشراوه، ده‌بێت سزاى پێژماردن بده‌یت".
"بڕى یه‌ك ملیۆن دینار سزا دراین، جگه‌له‌وه‌ى هۆشیارى ئه‌فسه‌ره‌كه نه‌بووایه ده‌بوو به تاكسى بچینه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه ڕێى پێ داین بچینه‌وه به ئۆتۆمبێلى خۆمان بچنه‌وه و ساڵیانهكهمان ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا و سزاكه‌مان ژمارد" كارمه‌ند واى گوت.
به‌رپرسێكى پاركه‌كه‌یه ئاشكراى ده‌كات، ڕۆژانه هاوسه‌رگیرى له‌م پاركه‌دا هه‌یه، به‌ڵام بۆنه و یاده‌كان و ڕۆژانى ڕێكه‌وتێكى جیاوازى وه‌ك سه‌رى ساڵ، ئه‌وا به لێشاو بووك و زاوا ڕوومان تێده‌كه‌ن و سه‌ردانى پارك ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی تاوان كه له دنیادا تۆمار ده‌كرێ به‌هۆی ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ یاخۆ تابلۆ داپۆشراوه، بۆیه زۆرجار له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی داوا ده‌كرێ لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان ئه‌و حاڵه‌ته به فه‌رمی قه‌ده‌غه بكه‌ن و ئه‌و نووسینگانهیش سزا بده‌ن كه له رازاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بووكدا له‌سه‌ر تابلۆ ده‌نووسن پیرۆزه.
عوسمان حه‌مه به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پاركى سامى عه‌بدولڕه‌حمان، بۆ "وشه" گوتی، "ڕۆژانى پێنجشه‌م له 30 بۆ 40 بووك و زاوا سه‌ردانى پارك ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ڕۆژانى هه‌ینى نزیكه‌ى 70 بووك و زاوا سه‌ردان ده‌كه‌ن".
"بۆ ڕێكاره‌كان ڕۆژێك پێشتر زاوا سه‌ردانمان ده‌كات و فۆڕمێك پڕ ده‌كاته‌وه و ناسنامه‌كه‌ى جێده‌هێڵێت، دواى ته‌واوبوونى ئاهه‌نگه‌كه‌یان لیژنه‌ى به‌دواداچوون هه‌یه پێوه‌ندییان پێوه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت و شوێنه‌كه‌یان به پاكى هێشته‌وه، ڕۆژى دواتر ناسنامه‌كه‌یان پێ ده‌درێته‌وه". به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى پارك واى گوت.
پێوه‌ست به تابلۆى داپۆشراوى ئۆتۆمبێل، ڕوونى كرده‌وه، "تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كان له گه‌راج پێش هاتنه ژووره‌وه ده‌نووسرێت و پسووله‌یان بۆ ده‌كرێت به‌بڕى هه‌زار دینار، ئه‌وه‌یشى پێوه‌ندى به تابلۆى داپۆشراوه، كارمه‌ندانى ئه‌و شوێنه ناوى سیانى زاوا ده‌نووسن و له‌كاتى چوونه ده‌ره‌وه به پسووله‌ى ناوى زاوا ده‌چنه ده‌ره‌وه".
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونى ده‌كاته‌وه، هه‌ر كاتێك ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بكه‌ونه ناو مه‌فره‌زه‌كانى هاتوچۆ، ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و سزا ده‌درێن، له ڕابردووش‌دا چه‌ندانیان سزا دراون.
فازڵ حاجى، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "له هه‌ر كاتێك مه‌فره‌زه‌كانى ئێمه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان به‌رچاو كه‌وتبێت كه تابلۆیان داپۆشیوه، بێگومان سزایان داون و سزاكه‌یش بڕى یه‌ك ملیۆن دیناره".
ڕوونى كرده‌وه، له ڕابردوودا چه‌ندان ئۆتۆمبێل هه‌بوون سزاى دارایی دراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی تابلۆیان داپۆشیوه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیكار بووك و زاواش بن و مه‌فره‌زه‌كانمان به‌رچاویان بكه‌ون، یاسایان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردوون.
"له ڕۆژانى هه‌ینى مه‌فره‌زه‌كانى ئێشگر كه‌مترن و كارمه‌ندى كه‌متر له ده‌وامن، بۆیه ناتوانرێ له هه‌ر شوێنێك وه‌ك بۆسه بۆیان دابنێین، به‌ڵكو هه‌ر كاتێك بكه‌ونه ناو مه‌فره‌زه‌كان، بێگومان سزایان ده‌ده‌ین" گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر واى گوت.
لە هەولێر ڕۆژانى هه‌ینى نزیكه‌ى 70 بووك و زاوا سه‌ردانی پارک ده‌كه‌ن