مه‌لا یاسین مەحمود گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان, بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ده‌بووژێته‌وه و وه‌به‌رهێنه‌ران چاویان له‌وه‌یه كابینه‌ی نوێ حه‌قی چوار ساڵی ڕابردوویان بۆ بكاته‌وه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، "كوردستان له ڕووی وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ وڵاتان زۆر گونجاو و ئارامه".
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان چۆن ده‌بێت؟
له دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێ، سلێمانی ده‌روویه‌كی زۆری لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌و دۆخه‌ی له سنووری سلێمانی هه‌یه به‌تایبه‌تی ململانێی سیاسی كه زیانێكی زۆری له شاره‌كه و سه‌رمایه‌داران داوه، به ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌ره‌و كۆتا ده‌چێت و سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری گرنگ بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، له كابینه‌ی هه‌شت كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگ ته‌واو كراون و ده‌كرێ له كابینه‌ی نۆ سه‌رجه‌می ئه‌و پڕۆژانه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن، هه‌روه‌ها بوونه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگ ده‌بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، به‌و پێیه‌ی له كابینه‌ی رابردوو بووبووه پردێك له نێوان سه‌رمایه‌داران و كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه خۆی ڕاسته‌وخۆ چاودێری دۆخی سه‌رمایه‌داران بكات.
مه‌سروور بارزانی كار بۆ ڕووبهڕووبهروونهوهی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، بۆچوونتان چییه؟
به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌لای سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران كه كابینه‌ی نوێ وه‌ك كابینه‌كانی ڕابردوو نه‌بێت، به‌ڵكو كاری یه‌كه‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێت و ڕێگری له دروستبوون و ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی ئیداری بكات، تێڕوانینی هه‌مووان ئه‌وه‌یه ڕێ خۆش ناكرێت هه‌ر كه‌س بیه‌وێت به ویستی خۆی گه‌نده‌ڵی بكات و لێپرسینه‌وه نه‌بێت.
ئێسته كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له چ دۆخێكدایه؟
ئه‌مڕۆ كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌داری په‌كی كه‌وتووه و شل و شێواوه و پێویستی به‌وه‌یه ڕێك بخرێته‌وه، هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین ئه‌و كه‌رته گرنگه كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پڕۆژه و خزمه‌تگوزارییه ڕێك بخرێته‌وه و گرنگی پێ بدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان دانیشتبوون و نانیان خواردووه، له‌مه‌ودوا ناتوانن به ئاسانی له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه بن و هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بێت بۆ ئابووری هه‌رێمه‌كه‌مان، هه‌موو ئه‌وانه پێمان ده‌ڵێن، حكوومه‌تێكی تۆكمه به‌ڕێوه‌یه دوای نه‌مانی ته‌نگژه‌ی دارایی و شه‌ڕی داعش.
ئایا یه‌كێتی و گۆڕان ده‌توانن خزمه‌تی سلێمانی بكه‌ن له چوار ساڵی داهاتوو؟
به‌شداریكردنی هه‌ریه‌كه له گۆڕان و یه‌كێتی له حكوومه‌تی داهاتوو بۆ سلێمانی زۆر گرنگ ده‌بێت، هیوادارین ڕكابه‌ری بكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، هه‌وڵ بده‌ن ناوچه‌كه ببووژێننه‌وه، چاومان له‌وه‌یه ڕه‌وشی ئابووری و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته قوناغێكی نوێ.
كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران له ڕابردوودا چی بوون؟
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاتی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به پڕۆژه‌كان هه‌مووی له هه‌ولێره، له كابینه‌ی هه‌شت كه ئه‌وكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له گۆڕان بوو، ده‌سه‌ڵات له پارێزگاكان وه‌رگیرایه و برایه هه‌ولێر له پارێزگاكانی تریش به‌هه‌مانشێوه، به نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه، په‌سه‌ندكردنی سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كانیش له پارێزگاكان وه‌رگیرایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان وه‌رگیرایه‌وه.
به دیاریكراوی له‌مپه‌ره‌كانی ئێسته‌ی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران چین؟
له‌مپه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران له سلێمانی، ململانێ و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان دوو حزبی سلێمانی بوون، ناكۆكی ئه‌و دوو حزبه گه‌یشتبووه ئاستێكی مه‌ترسیدار، ته‌نانه‌ت به جۆرێك بوو خه‌ڵك ترس و دڵه‌ڕاوكێی هه‌بوو له‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی جێبهجێكراویش له‌ناو بچن.
له‌ماوه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی ده‌وامیان نه‌ده‌كرد یان دوو ڕۆژ ده‌وامیان كرد، ئه‌مه كێشه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دروست كرد؟
له ماوه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی له سنووری سلێمانی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به جۆرێك بوو ئیشیان به‌ڕێ نه‌ده‌كرد، به‌هۆی نه‌دانی مووچه و كه‌مكردنه‌وه و دواكه‌وتنه‌وه، دۆخه‌كه گه‌یشتبووه ئاستێك به‌رتیل وه‌رده‌گیرا له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی هه‌ندێ ده‌زگه‌ی حكوومه‌ت، هه‌ڵبه‌ت له ناوچه‌كانی تریش هه‌بووه، به‌ڵام له سلێمانی زیاتر بوو.
كه‌واته پێت وایه ڕێككه‌وتنی سێ حزبه‌كه بۆ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان سوودی بۆ هاووڵاتییان ده‌بێت؟
ڕێككه‌وتنی هه‌رسێ حزبی به‌شداری حكوومه‌ت كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانن، ئومێدبه‌خشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ركات ئه‌وانه ڕێكبكه‌ون دۆخه‌كه باش ده‌بێت، پارتی و یه‌كێتی هه‌موو شتێك له ده‌ستی خۆیاندایه و ده‌توانن ده‌ست بۆ زۆر شت ببه‌ن.
له‌باره‌ی ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات دۆخی پارێزگاكان له ڕووی وه‌به‌رهێنانی بیانی له چ ئاستێكدایه؟
دوای سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێ، په‌یتا په‌یتا وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه و له "وشه"ه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ین ته‌نیا له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان وه‌به‌رهێنه‌ر له ده‌ره‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان، ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی پڕۆژه ستراتیجی و گه‌شتیاری و پیشهسازییهكانیان به‌جێ هێشتبوو، ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كردووه‌ته‌وه و كاركردن له پڕۆژه‌كانیان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، چه‌ندان وه‌به‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی بیانی ئه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه كه به‌نداوی گه‌وره دروست بكه‌ن، چوار ساڵی داهاتوو قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و حه‌قی چوار ساڵی ڕابردوو ده‌كرێته‌وه.
له‌باره‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له كابینه‌ی نوێ چی ده‌ڵێیت؟
محه‌مه‌د شكوری وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له كابینه‌ی نوێ ده‌توانێ بابه‌تی نه‌خشه‌ڕێی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێ بكات، ئه‌و نه‌خشه‌ڕێیه به جێبه‌جێكردنی مایه‌ی ئومێدی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌بێت و هیوادارین هه‌یكه‌لی وه‌به‌رهێنان ڕێك بخاته‌وه له پارێزگاكان و گۆڕانكاری بكات له شێوازی ئێسته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكاته‌وه.
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییانه‌ی له كوردستان كار ده‌كه‌ن زیاتر له چ وڵاتێكه‌وه هاتوون؟
له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی میسر و قه‌ته‌ر و ئیمارات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌نداو پڕۆژه‌یان وه‌رگرتووه له كوردستان، توركیا خاوه‌نی پڕۆژه‌یه له كوردستان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ی گرنگیان هه‌یه و وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیش پڕۆژه‌ی باشیان هه‌یه، برانده‌كان به‌شی زۆریان هی وڵاته ئهوروپییهكانن، ئێرانیش پشكی هه‌یه له پڕۆژه‌كان، ئێسته 31%ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان هی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كانی كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه و ناوخۆن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له سه‌دا 16ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان هی كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا یه‌كه‌م شوێنه ڕاسته‌وخۆ پڕۆژه‌ی داوه به كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه به‌بێ شه‌ریكی ناوخۆ.
ئه‌ی چۆن كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆییه‌كان بكرێ كه له چوار ساڵی ڕابردوو ڕوویان له ده‌ره‌وه كردبوو؟
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی ڕوویان له ده‌ره‌وه كرد به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ته‌نگژه‌ی دارایی بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆریان زیانیان كرد له بری قازانج، به‌تایبه‌ت ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی ڕوویان له توركیا و ئێران كردبوو، چونكه دراوی ئه‌و دوو وڵاته دابه‌زینی تۆمار كرد، به باشكردنی پڕۆژه‌كان و دۆخی وه‌به‌رهێنان و به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌وانه‌یان له ده‌ره‌وه مابن، ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو هه‌رێم.
به‌گشتیی دۆخی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی وه‌به‌رهێنانه‌وه چۆنه؟
ئێسته هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به پێنج وڵاتی دراوسێی خۆی، هێمنتر و گونجاوتره بۆ كاركردن و جێگیربوونی دراوه‌كه‌ی، جموجووڵه بازرگانییه‌كانی ئێران و توركیا هه‌مووی له هه‌ولێری پایته‌خت خۆی ده‌بینێته‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا چه‌ندان شاندی وڵاتانی ده‌ره‌وه و ڕۆژئاوا سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
بۆ ئه‌مساڵ چ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت؟
به ده‌یان پڕۆژه‌ی گرنگ هه‌ن بۆ ئه‌مساڵ له بواری پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵدا، ته‌نیا چاوه‌ڕێی كابینه‌ی نوێمان ده‌كرد، به به‌های زیاتر له چوار ملیار دۆلار پڕۆژه‌ی تاوتوێكراو و پێشكه‌ش كراوه، ته‌نیا ده‌مانه‌وێ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌ستبه‌كار بێت له پۆسته‌كه‌ی.
راسته ده‌گوترێ به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی سلێمانی ڕوویان له هه‌ولێر كردووه؟
له چوار ساڵی ڕابردوو هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكی سلێمانی ڕووی كردبێته هه‌ر ناوچه‌یه‌ك مافی خۆی بووه، چونكه له سلێمانی پڕۆژه‌كان گرنگییان پێ نه‌ده‌درا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆیان بكرایه وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌و پڕۆژانه‌ی دروستیان كردبوو تایه‌ی له‌ژێر بووایه ده‌یانگواسته‌وه.
سلێمانی پێویسته گرنگی پێ بدرێت، ئێسته 30%ی پیشه‌سازی عێراق له سلێمانییه، ئه‌مساڵ و ساڵی ڕابردووش له سلێمانییه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران چوونه‌ته هه‌ولێر بۆ پڕۆژه‌كانیان، له هه‌ولێریشه‌وه وه‌به‌رهێنه‌ر هاتووه‌ته سلێمانی و ئێسته چه‌ندان پڕۆژه‌ی گه‌وره له سلێمانی هی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی هه‌ولێرن و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا نزیكه‌ی 30 مۆڵه‌ت دراوه.
وشه/ دیمانه‌ی هۆشیار عه‌لی