چالاكوانێكی كورد كه له ده‌ره‌وه ده‌ژی، 44 كورسی گه‌ڕۆكی بۆ كه‌مئه‌ندامان دابین كردووه، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ئه‌و كاره به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن یارمه‌تی زیاتری كه‌مئه‌ندامان بدرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی تهمووز، سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چالاكوانێكی كورد به ناوی هیوا ئه‌حمه‌د خاوه‌نی رێكخراوی هیوای هه‌ژاران كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی، داوای پاڵپشتی و نووسراوێكی ئێمه‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌پێدانی بۆ بكرێت ژماره‌یه‌ك كورسی كه‌مئه‌ندامان بهێنێته‌وه بۆ سلێمانی و بیدات به كه‌مئه‌ندامان.
زیاتر گوتی: له ئێستادا كورسیه‌كان گهیشتونهیه سلێمانی و ژماره‌یان 44 دانه ده‌بێت، ئه‌م جۆره كارانه جێگه‌ی دڵخۆشییه بۆ ئێمه‌ی كه‌مئه‌ندامان چونكه له ئێستا به‌شێكی زۆر كه‌مئه‌ندامان بێ كورسین و پێویستیان پێی هه‌یه.
ئه‌و جۆره كورسیه چونكه له ده‌ره‌وه هاتووه جۆره‌كه‌ی زۆر باشه و كه‌مئه‌ندامان هه‌میشه پێویستیان به هاوكاری هاووڵاتییان و رێكخراوه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ئازاری كه‌مئه‌ندامبوون كه‌م بكه‌نه‌وه.
سامان حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له ئێستادا ته‌نها له سلێمانی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی پێویستیان به كورسی هه‌یه, واته به‌بێ كورسی توانای جووڵه‌كردنیان نییه ژماره‌یان 300 كه‌س ده‌بێت، ده‌خوازین ده‌ستی هاوكاری و دابینكردنی ئه‌و كورسیانه بۆ كه‌مئه‌ندامانی تری سلێمانی و ته‌واوی شاره‌كانی تر درێژ بكرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی