بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کچ و کورێک لەلایەن خانەوادەی کچێک لە کۆمەڵگای چڕەی سەر بە شارۆکەی شێخان کوژران، پولیسی دهۆک چەند زانیاریەک لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
سەرچاوەیەک لە کۆمەڵگای چرە بە "وشە" ڕاگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای چرە کچ و کوڕێک لهسهر كێشهی كۆمهڵایهتی لهلایهن خانهوادهی كچهكهوه کوژران.
زیاتر گوتی: تا ئێستە نازانین کێشەکە چییە و ئەو کەسانە کێن، بەڵام پولیس گەیشتووتە شوێنی رووداوەکە، باس لەوە دەکرێ کە کێشەکە کۆمەڵایهتییە و کچ و کوڕەکەش لەلایەن خانەوادەی کچەکە کوژراون.
هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پولیسی دهۆک، وێڕای پشتراستکردنەوەی ڕووداوەکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو کچ و کورە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە کومەڵگای چرەی سەر بە شارەدێی کەلەکچی کوژراون.
زیاتر گوتی: دوای ئەوەی پولیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە، پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کوڕەکە تەمەنی 30 ساڵە و کچەکەش تەمەنی 18 ساڵە، تەرمی کوژراوەکان بۆ پزیشکی داد لە دهۆک ڕەوانە کراون و بەدواداچوون لەسەر ڕووداوەکەش بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان کوڕەکە خێزاندارە.
وشە/ دهۆک