له ساڵی 1949 كۆماری چینی میلی له ته‌واوی چین جیا له سێ دوورگه‌ی سنووری ئه‌و وڵاته له دایكبوو، ئه‌وانیش هۆنگ كۆنگ له ژێر حوكمی به‌ریتانیا، ماكاو له ژێر حوكمی پرتوگال و فورموزا له ژێر حوكمی ئه‌مه‌ریكا، كه ئێسته به تایوان ناو ده‌برێ، له‌وێ كۆماری چینی نیشتمانی دامه‌زرا، دوای ئه‌وه‌ی ماوتسی تۆنگ دژی حكوومه‌تی شاهانه‌ی چین به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ چیان چای شۆڕشی به‌رپا كرد و ئه‌وانیش سه‌رجه‌میان بۆ دوورگه‌ی فورموزا هه‌ڵاتن و له‌وێ كۆماری چینی نیشتمانیان ڕاگه‌یاند.
تایوان ته‌نیا 160 كیلۆمه‌تر له حكوومه‌ت و سنووری چینی شیوعی دووره و ڕووبه‌ڕه‌كه‌یشی ده‌گاته 0.3%ی چینی میلی، ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ی تر له ژێر حوكمی ڕۆژئاوا مانه‌وه، به‌ڵام تایوان حكوومه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند و ئه‌مه‌ریكایش به نهێنی و ئاشكرا پشتیوانیان ده‌كات، چین ئێسته گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی شیوعییه له ئاسیا و هه‌میشه‌یش وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌ركاتێك ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بێ فشار له‌سه‌ر په‌كین دروست بكه‌ن، فرۆشتنی چه‌ك و هاوكاری تایوانیان دژی په‌كین به‌كارهێناوه و سه‌ركه‌وتوویش بوون له فشاره‌كان.
ئه‌مڕۆ ئه‌و چینه‌ی پێشوو نه‌ماوه‌ته‌وه كه به به‌كارهێنانی تایوان و فشاركردن بچێته ژێر باری هه‌ژموون و داواكانی ڕۆژئاوا، به‌ڵكوو چین ئێسته پشكی شێری سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌كه‌وێ، كه بۆ سه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا به گشتی ئه‌نجام ده‌درێن و گه‌وره‌ترین كێبه‌ركێكاره دژی ئه‌مه‌ریكا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئابووری جیهان و كۆنتڕۆڵكردنی.
له سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له په‌كین كرد، كه دان به حكوومه‌تی شیوعی چین نانێ وه‌ك نوێنه‌ری فه‌رمی گه‌لی چین، به‌ڵكوو حكوومه‌تی نیشتمانی چین كه له تایوان ڕاگه‌یه‌نراوه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی شه‌رعی چین ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كارته زوو سووتا، چونكه چینی شیوعی زۆرترین ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌ی له ژێر ده‌ست بوو، ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ناواقیعی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه له كۆتایی چینی شیوعی كورسی وڵاتی چینی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێ درا.
دوای داننانی ئه‌مه‌ریكا به چینی میلی و وه‌رگرتنی كورسی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی په‌كین دروشمی چینی یه‌كگرتووی به‌رز كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوو دوورگه‌كه‌ی تر و تایوانیش بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی، له كۆتاییدا چین توانی هۆنگ كۆنگ و ماكاو بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام تایوان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دانپێدانه‌نراو تا ئه‌مڕۆیش ماوه‌ته‌وه و حكوومه‌ت و سوپا و دامه‌زراوه‌ی خۆی هه‌یه.
تایوان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دانپێدانراو نییه، به‌ڵام به‌شێك له وڵاتان كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ چین هه‌یه، پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تایوان هه‌یه و كۆمه‌كی ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ریش دا چین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌ر وڵاتێك پێوه‌ندی دیپلۆماسی و سیاسی له‌گه‌ڵ تایوان ببه‌ستێ، ئه‌وا په‌كین سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌پچڕێنێت و دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
تا ساڵی 1979 هه‌ڕه‌شه‌كانی چین بۆ سه‌ر تایوان به‌رده‌وام بوو، دواتر سیاسه‌تی چین گۆڕا و ده‌ستیان به كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی گفتوگۆ كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه كرد، هه‌رچه‌نده هه‌ردوولا پێشتر ئه‌وه‌یان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، كه‌چی له‌و ڕێككه‌وته به دواوه هه‌ردوولا ڕێیان دا، كه خه‌ڵكی سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان ببیننه‌وه، كه زۆر خێزان به‌شێكیان كه‌وتووه‌ته ناو كۆماری چینی میلی و به‌شێكی تریشیان له تایوانه‌وه‌ن.
دۆخه‌كه به گرژی و به‌رزی و نزمی زۆر ڕۆیشت، تا له 2016 خاتوو تسای ئینگ وین سه‌رۆكایه‌تی تایوانی له هه‌ڵبژاردن برده‌وه، كه كاندیدی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتووخواز بوو، كه به توندی پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی تایوان ده‌كه‌ن، له‌وه به دواوه چین ده‌ستی به جوڵه‌ی سه‌ربازی به‌رانبه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه كرد، به‌ڵام كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه گیرسانه‌وه و ڕێیان نه‌دا هیچ جوڵه‌یه‌ك بۆ سنووره ئاوییه‌كانی تایوان بكات.
هه‌رچه‌نده تایوان بۆ چینی میلی وه‌كو ماسییه‌كی بچووكه بۆ نه‌هه‌نگێك، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نیا له ڕووی ڕووبه‌ر و ژماره‌ی سه‌رباز و هێزه‌وه‌یه، چونكه له ڕووی تره‌وه تایوان ده‌توانێ گورزی گه‌وره له چین بوه‌شێنێت، به تایبه‌ت له گه‌رووی تایوان كه پانییه‌كه‌ی 180 كیلۆمه‌تره و زۆرینه‌ی كه‌شتییه‌كانی چین به‌و ناوچه‌یه تێپه‌ڕ ده‌بن و هێزه‌كانی تایوان ده‌توانن گورزی گه‌وره له ئابووری و هێزی ده‌ریایی چین له‌و ناوچه‌یه بده‌ن.
له ئه‌گه‌ری چوونی كه‌شتی جه‌نگیش بۆ كه‌ناراوه‌كانی
تایوان و به مه‌به‌ستی داگیركردنی لای تایوانی گه‌رووه‌كه، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئاوێكی قوڕ و به‌ردین ده‌بنه‌وه، كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی سه‌ربازه‌كان ڕه‌نگه له ئاو نقووم بن و بێ هیچ ته‌قه‌یه‌كی تایوان كۆتاییان پێ بێت، هۆكارێكی تریش بوونی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات چین ڕووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه و شه‌ڕه‌كه زۆر گه‌وره‌تر و فره‌وانتر ده‌بێت.
له‌م دواییه واشنتن گرێبه‌ستی فرۆشتنی مووشه‌ك و چه‌كی له‌گه‌ڵ تایوان واژوو كرد و ئه‌مه‌یش به توندی ناڕه‌زایی چینی لێ كه‌وته‌وه، هه‌ر چۆنێك بێ، تایوان بووه‌ته خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی له‌سه‌ر دڵی چینی شیوعییه‌وه و هه‌ركات واشنتن بخوازێ، ده‌توانێ فشار بخاته سه‌ر ده‌سكی خه‌نجه‌ره‌كه و ئازاری قورس‌تر بكه و برینی چین قووڵتر بكات.