دوژمنێكی گه‌وره‌ی تری مرۆڤایه‌تی و ترسناك دۆزراوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ژنێكی به‌ریتانی بینایی چاوێكی له ده‌ست دا و تووشی كوێربوون بوو، له‌و كاته‌ی خۆی ده‌شۆرد و هاوێنه لاستیكیه‌كه‌یشی بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی چاوی به‌كاری ده‌هێنا له نێو چاوییه‌وه بوو.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له ئینگلته‌رای به‌ریتانیا، هۆكاری كوێربوونی چاوێكی ئه‌و ژنه بۆ ئه‌و دوژمنه ترسناكه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوی هاوێنه‌ی چاوه "
عه‌ده‌سه"، بوونی ئه‌و هاوێنه‌یه له نێو چاو له كاتی خۆشۆردن دا و به‌ركه‌وتنی هه‌ڵمی ئاوی گه‌رم زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تووشی كوێربوون بن.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 41 ساڵه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پزیشكان زوو فریای ژنه‌كه كه‌وتوون و توانیویانه چاوێكی ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام چاوی چه‌پی به ته‌واوی له ده‌ست داوه.
پزیشكان له‌وباره‌وه هۆشداریان دا، كه به كارهێنانی هاوێنه‌ی ناو چاو له كاتی خۆشۆردن و چێشت دروستكردن و ئاو گه‌رم كردن، یان هه‌ر كارێك گه‌رمی و هه‌ڵم دروست بكات، كارێكی زۆر مه‌ترسیدار و زیانبه‌خشه و هاوێنه لاستیكییه‌كه بۆ ناو گلێنه‌ی چاو ده‌توێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به گلێنه‌ی چاو و تووشبوون به كوێری.