دووكەس بەیەكەوە خنكان

:: AM:09:11:20/07/2019 ‌
ئێوارەی دوێنێ‌ تەرمی دوو هاووڵاتی لە ڕووباری دێوانە دەرهێنران لە نزیك دەربەندیخان خنكان و درەنگانی شەوی ڕابردوو بەخاك سپێردران.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی تەمووز، سۆما مستەفا كە خزمی یەكێك لە قوربانییەكانە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێوارەی دوێنێ‌ تەرمی دوو گەنج لە ڕووبار دەرهێنران كە بۆ مەلەوانی سەردانی ئەو شوێنەیان كردووە.

زیاتر ڕوونی كردەوە، دوو گەنجەكە دانیشتووی شارۆكەی دەربەندیخانن بەناوەكانی ئەیاد ئیدریس و حەسەن فەیزوڵا و تەرمەكانیان لە ڕووباری دێوانە لە نزیك دەربەندیخان دەرهێنران؟

باسی لەوەش كرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەخاك سپێردران.

شەوی ڕابردووش ئۆتۆمبێلێك لە ڕێی دەربەندیخان سلێمانی لە سەعات 11 شەو وەرگەڕا بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست داو سێ‌ كەسی تر بریندار بوون.

ڕووداوی خنكان لە وەرزی گەرمادا زۆرە و گەنجان بە تایبەت بۆ خۆفێنكردنەوە ڕوو دەكەنە ئەو شوێنانەی ئاوی لێیە و ساڵانە دەیان كەس دەخنكێن.





وشە - رامیار جەواد