گوته‌بێژی فه‌رمی ئەنجوومەنی ناوەندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌هۆی
دابه‌شكاری پۆسته‌كانی یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و
بێبه‌شكردنی بادینان له‌و پۆستانه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێت چیتر بێده‌نگ
نابێت به‌رامبه‌ر به مامه‌ڵه‌ی خراپی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ڤه‌رە.
ئەمڕۆ شەموو 20ی تەمووز، له‌تیف نێروه‌یی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان بە "وشه"ی راگەیاند، ناڕه‌زایه‌تی له دابه‌شكاری پۆسته‌كانی یه‌كێتی
هه‌یه و ده‌ڵێت، به‌داخه‌وه به‌شێك له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به
چاوێكی جیاواز و زۆر بچوكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پشك لە کادیران و مافەکانیان
دەکەن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، فه‌رامۆشكردن و ناعه‌داله‌تییەکان گەیشتووەتە
ئاستێك نه‌ك هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی ده‌ڤه‌رێك له‌به‌رچاو ناگیرێت،
به‌ڵكو له هه‌ندێ ئۆرگانی حزبی و دامه‌زراوه حكومییه‌كان رێژه‌ی به‌شداری هه‌ڤاڵانی
بادینان له سه‌دا سفره.
"وه‌ك كادیرێكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناتوانم له‌مه زیاتر وێژدانی
خۆم ئه‌شكه‌نجه بده‌م و بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێم و له رۆژانی داهاتودا به به‌ڵگه و
داتاوه رای گشتی یه‌كێتی له‌و فه‌رامۆشكردن و ناعه‌داله‌تییه ئاشنا ده‌كه‌م"
لەتیف نێروەیی وای گوت.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی دووپاتی دەکاتەوە، بادینان هه‌ریه‌كه
له ناوچه‌كانی دهۆك و نه‌ینه‌وا و شنگال ده‌گرێته‌وه، چه‌نده گه‌وره و گرنگ و
ستراتیژییه ئه‌وا كادیرانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش ئه‌وه‌نده گه‌وره و خاوه‌ن ئیراده و پشودرێژ و خۆڕاگرن
و شایسته‌ی پشك و مافی خۆیانن له ئۆرگانه حزبی و دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا و
به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رامۆشكردن و ناعه‌داله‌تیه، ناهاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ رێبازی
مام جه‌لال.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی