لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ری خستوه كه خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ر له ژه‌می به‌یانیان پێویستترین شته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه له‌و كاتانه‌دا جه‌سته به ته‌واوی پشووی داوه و ئه‌و ئاوی پێویستی سه‌رف كردوه و هه‌موو خانه‌كان خاو بوونه‌ته‌وه، بۆیه باشترین شت له‌سه‌ره‌تادا به جه‌سته‌ی ببه‌خشی دوای پشوودان ئاوه.
لێكۆلینه‌وه‌كه له له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و پزیشكی پسپۆره‌وه ئه‌نجام دراوه و ئاشكرای كردوه، دوای ئاو خواردنه‌وه، خواردنی هێلكه و سه‌وزه له ژه‌می به‌یانیاندا به‌سوودترین خواردنه و زۆرترین پێویستی جه‌سته پڕ ده‌كاته‌وه.
دكتۆر ئێرین ئۆرگوڵ پسپۆری بواری خۆراك و یه‌كێك له تیمی توێژه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای كرد، ژه‌می به‌یانی كاریگه‌ر و سوودی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆراكی باش و پڕ له ڤیتامین و ماده كانزاییه‌كان له ژه‌می به‌یانیدا كه‌موكوڕییه‌كانی جه‌سته ناهێڵێ له پێویستی بۆ ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆره‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ژه‌می به‌یانی ژماره‌یه‌ك له نموونه‌ی وه‌رگیراو بۆ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆمان روون بووه‌وه، كه ئه‌وانه‌ی به‌یانیان ته‌نیا 2 هێلكه له‌گه‌ڵ سپێناخ یاخو ته‌ماته ده‌خۆن و شه‌ربه‌تی سرووشتی میوه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا ده‌خۆن، باشترین و چاكترین ژه‌می خۆراكیان هه‌ڵبژاردووه.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و جۆره خواردنه له به‌یانیدا پرۆتینی پێویست بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، چونكه هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین، هاوكات سه‌وزه و شه‌ربه‌تیش رێژه‌ی یه‌كجار زۆری ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كانیان تێدایه، به‌مه‌ش كۆی پێویستییه‌كانی جه‌سته دابین ده‌بێ، ئه‌وانه‌شی كه كێشی له‌شیان زیاده و ده‌یانه‌وێ رێجیم بكه‌ن، زۆر باشه به‌یانیان ئه‌م ژه‌مه خۆراكه بخۆن، چونكه زۆری پڕۆتین له ژه‌می به‌یانیدا وا ده‌كات هه‌ست به برسیه‌تی نه‌كه‌ن و دووركه‌ونه‌وه له زۆر خۆری.