له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا خهریكهى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى عێراقى سزا بدات، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، چاودێرانى سیاسى تاوتوێى كاریگه‌رى ئه‌و سزایانه ده‌كه‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، كاریگه‌رییان سنووردار ده‌بێت ته‌نیا له‌ڕووى مه‌عنه‌وییه‌وه ده‌بێت.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا به نیازه چوار كه‌سى تر له سه‌ركرده‌كانى عێراق سزا بدات، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه. ئه‌وانیش بریتین له ئه‌حمه‌د جبوورى پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین و نوفل عاكوب پارێزگارى له‌كار لادراوى مووسڵ و ره‌یان كه‌لدانى سه‌رۆكى هێزى بابلیۆنى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى و چواره‌م كه‌سیش وه‌عد قه‌دۆیه كه سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌به‌كه له مووسڵ.
ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێ ئه‌م جاره سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌ر به‌و ناوچانه‌ن پێشتر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بوون و به "ناوچه رزگاركراوه‌كان" ناو ده‌برێن. جگه له‌مه‌یش هیچ یه‌كێك له‌م سه‌ركردانه راسته‌وخۆ سه‌ر له ناو شیعه‌كان نین، یه‌كێكیان شه‌به‌ك و یه‌كێكى تر مه‌سیحى و دووانه‌كه‌ى تریش سوننه‌ن.
هه‌رچه‌نده له میدیاكان ته‌نیا ناوى ئه‌و چوار كه‌سه دێت، كه‌چى زانیارى ئه‌وتۆ هه‌یه كه ژماره‌كه له‌وه زیاتر بێت كه باس ده‌كرێت، ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه ناوى له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاشكرا نه‌كراوه، باسى له‌وه كردووه كاتێك كه له مانگى ئادار محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه، بۆ په‌رله‌مانتارانى ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه حه‌وت كه‌س له سه‌ركرده‌كانى عێراق سزا بدات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌ڵێ، "پێشبینى ده‌كرێ ناوى تر هه‌بن له پارێزگاكانى ئه‌نبار و به‌غدا و كه‌ركووك، ئه‌مه‌یش ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌بن كه واشنتن به دارده‌ستى ئێرانیان ده‌زانێ له‌ناو شاره رزگاركراوه‌كاندا و له رووى سه‌رباز و له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانیش ئێران پاڵپشتى كردوون".
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" كه له له‌نده‌ن به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بۆ ئه‌و سزایانه كردووه، كه له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا ناوه ناوه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر به‌رپرسان و دامه‌زراوه عێراقییه‌كانى ده‌سه‌پێنێ. به‌ر له هه‌موو كهسێَك ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى فه‌تح ده‌ڵێ، "هه‌ندێك ناو هه‌یه كه پێشبینى ناكرێن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كاریگه‌رییه‌كى روون و بهرجهستى نابێت، هاوشێوه‌ى ئه‌و سزایانه ده‌بێت كه له دوو ساڵى رابردوودا ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر عێراقییه‌كانى سه‌پاندووه".
دواتر ناوه‌ڕۆكى په‌یامى سزاكان لێك ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "ئه‌م سزایانه په‌یامى ئه‌مه‌ریكان به چه‌ند ئاراسته‌یه‌ك یه‌كه‌م واشنتن چاودێرى بڵابوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران ده‌كات له‌ناو ئه‌و شارانه‌ى زۆرینه سوننه‌ن له باكور و رۆژئاواى عێراق، دواتریش ده‌یه‌وێ ئه‌م به‌ره‌یه به‌هێز بكات كه له دژى نزیكبوونه‌وه‌ى ئێرانن، ئه‌وانیش به‌ره‌كه‌ى ئوسامه نوجهیفییه".
له كۆتایى قسه‌كانیشى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و سزایانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌رده‌چێ ده‌رهه‌ق به كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى عێراق، زۆر له‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌هێزترن، چونكه ئێران كاریگه‌ری و هه‌ژموونى به‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى زیاتره.
ئه‌حمه‌د حه‌مدانى كه چاودێرێكى سیاسى عێراقییه هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كى زۆریان له‌سه‌ر به‌رپرسانى عێراق نابێت، ئه‌و ده‌ڵێ "سزاكانى ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كى زۆریان نابێت، به‌ڵام چه‌ند په‌یامێكن و سوودى مه‌عنه‌وییان ده‌بێ، ئه‌و سزایانه وه‌ك ئاشكراكردنى باڵه‌كانى ئێرانن له عێراق، ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه سه‌پێنراون كه له باكور و رۆژئاواى عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى حه‌مدانى نكۆڵى له‌وه ناكات یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانى سزاكان ئه‌وه‌یه به‌ره‌كى تر‌ى سوننه له عێراق به‌هێز ده‌كات، كه دژى هه‌ژموونى ئێرانن له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "به‌ڵام راستییه‌كه‌ی سزاكان كاریگه‌رییان نابێ و بۆ ئه‌و كه‌سانه گرنگ نییه رووبه‌ڕووى سزاكانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه".
له راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید هاتووه ئه‌مه‌ریكا به پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه پێشیلكاریى مافى مرۆڤیان له ناوچه رزگاربووهكانى ژێرده‌ستى داعشیان ئه‌نجام داوه، سزا دراون. ئه‌حمه‌د حه‌مدانى چاودێرانى سیاسیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێشێلكاریى مافه‌كانى مرۆڤ له‌و ناوچانه ده‌كرێن و ئه‌مه‌ریكایش له‌م بابه‌ته رژده.
به‌شێكى زۆرى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه بۆ ژیاننامه و به‌رپرسیارێتى ئه‌و چوار كه‌سه ته‌رخان كراوه كه ناویان له لیسته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاتووه، دووان له‌وان راسته‌وخۆ سه‌ر به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبین ئه‌وانیش وه‌عد قه‌دۆ و ره‌یان كلدانین، ئه‌مانه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن پێشێلكارییان له‌بوارى مافى مرۆڤ ئه‌نجام داوه. دووه‌كه‌ى تریش واتا نۆفل عاكوب و ئه‌حمه‌د جبوورى له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى و مافى مرۆڤ ناویان هه‌یه. به‌تایبه‌تى جبوورى كه پێشتر به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى گیراوه و له گرووپه چه‌كداره‌كانیش زۆر نزیكه.