یه‌ك کیلۆ ھەنگوین بەرامبەر بە 5 لیتر شیر و 26 کیلۆ مۆز و 60 کیلۆ پرتەقاڵ و 50 ھێلکە و 11 کیلۆ گۆشت و 12 کیلۆ سەوزە سودی ھەیە.
ھەنگوینی ساغ توانای ھەیە 2000 ساڵ بمێنێتەوە و تێک نەچێت، ئێستا لە مۆزەخانەی میسر ھەنگوینی تێدایە کە تەمەنی زیاتر لە 2000 ساڵە.
پێكهاته‌ی هه‌نگوین
هه‌نگوینی سروشتی ئه‌م كانزا و ڤیتامینانه له خۆ ده‌گرێ كه زۆر سوود به‌خشن بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ.
زیاتر له 17% هه‌نگوین ئاوه، ئه‌وه‌ی تریش له شه‌كره سروشتییه جۆراوجۆره‌كان و كانزا و ترشه سوود به‌خشه‌كان پێك دێت، به‌جۆرێ 7 تا 15 جۆری ترشی ئه‌مینی له هه‌نگویندا بوونیان هه‌یه و ڤیتامینه‌كانی (B1,B1,B3,B4,B5,B6,B8,B9,G) له‌خۆ ده‌گرێ له‌گه‌ڵ ماده‌ی كارۆتین.
كانزا سوودبه‌خشه‌كانی وه‌كو پۆتاسیۆم، كالیسیۆم، سۆدیۆم، مه‌گنیزیۆم، ئه‌له‌منیۆم، ئاسن، زنك، مه‌نگه‌نیز، نیكل، كرۆم، قورقوشم، كۆبالت. له پێكهاته‌ی هه‌نگوین بوونیان هه‌یه. 8 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته سۆمه‌رییه‌كان و میسرییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما بوون به‌كاریان هێناوه، هاوكات میسرییه‌كان بۆ مۆمیا كردن كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه. بۆ چاره‌سه‌ری برین و شوێنی سووتان كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه، به‌تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ كه‌وچێك رۆنی ماسی.
له هه‌ر 21 گرامی هه‌نگویندا 64 كالۆری هه‌یه و رێژه‌ی 17% كاربۆهیدراته و 8% ریشاڵ و رێژه‌یه‌كی زۆریشی پرۆتین و 6% چه‌وریی سرووشتییه.
سووده‌كانی هه‌نگوین
یه‌كه‌م: یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ چالاككردنه‌وه‌ی خانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كاتی بوونی برین له شوێنێكی جه‌سته‌دا.
دووه‌م: رێگری ده‌كات له وه‌رینی قژی مرۆڤ، قژ به‌هێز ده‌كات.
سێیه‌م: به تێكه‌ڵكردنی دارچین له‌گه‌ڵیدا ده‌بێته وزه‌به‌خشێكی به‌هێز و سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ته‌ندروستیمان ده‌پارێزێت.
چواره‌م: هۆكارێكی به‌هێزه بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی كۆلیسترۆلی خوێن، به‌مه‌ش مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له تووشبوون به فشاری خوێن.
پێنجه‌م: به‌سوود و كاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازاری گه‌ده.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر به‌به‌رده‌وامی به‌یانیان هه‌نگوین بخۆین، له چه‌ورییه‌كانی ده‌وروبه‌ری دڵ رزگارمان ده‌بێ و دڵی مرۆڤ ده‌پارێزێت.
حه‌وته‌م: سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات.
هه‌شته‌م: رێگر ده‌بێ له هه‌وكردنی پێست و هه‌وكردنه‌كان له‌نێو ده‌بات.
نۆیه‌م: بۆ هه‌وكردنی لیمفه گرێكانی گه‌روو (له‌وزه‌تێن) زۆر به‌سوود و كاریگه‌ره.