ژمارەی ئێزیدییە رزگاركراوەكان ئاشكرا كرا

:: PM:03:11:20/07/2019 ‌
نووسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی ئێزیدییە ڕفێنراوەكان ئاشكرای دەكات، لە دوای ڕووداوەكانی ساڵی 2014 ـی شنگال سێ‌ هەزار و 487 هاووڵاتین.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی تەمووز، لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی ئێزیدییەكان هاتووە،  ژمارەی ئێزیدییەكان لە عێراق نزیكەی 550 هەزار هاووڵاتییە و ژمارەی ئاوارەكان بەهۆی پەلامارەكانی داعشەوە نزیكەی 360 هەزار ئاوارەیە، ژمارەی شەهیدەكان لە یەكەم ڕۆژی پەلامارەكەدا هەزار و 293 شەهید بوو.

ڕٍوون كراوەتەوە، ژمارەی بێ‌ دایك و باوكەكان بەهۆی پەلاماری داعش دوو هەزار و 745 منداڵە و ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵە دۆزراوەكان لە شنگال تا ئێستە 80 گۆڕی بەكۆمەڵە، وێڕای دەیان گۆڕی تر كە یەك كەسیان تێدا ژێرخاك نراوە و ژمارەی ئەوانەی چوونەتە دەرەوەی ولات، بە زیاتر لە 100 هەزار كەس مەزەندە دەكرێت.

باس لەوەش كراوە، ژمارەی ڕفێنراوەكان شەش هەزار و 417 هاووڵاتییە و مێینە سێ‌ هەزار و 548 و نێرینە دوو هەزار و 869 هاووڵاتییە، ژمارەی ئەو ژن و پیاوانەی لە چنگی داعش ڕزگاریان بووە، سێ‌ هەزار و 487 هاووڵاتییە كە هەزار و 186 ژن و 337 پیاو و ئەوانی تریش منداڵن.



وشە - رامیار جەواد