تاقیگەیەكی چین لە بۆشایی ئاسمان سووتا

:: PM:03:43:20/07/2019 ‌

تاقیگەیەكی تایبەت بە توێژینەوە لە بۆشایی ئاسمان كە چین لە ساڵی 2016  بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێی كردبوو، لە گواستنەوەی تاقیگەكە و لە كاتی گەیشینی تاقیگەكە بە چینی ئەتمۆسفێری زەوی گڕی گرت و لە ناو زەریا كەوتە خوارەوە.

پێویستە بگوترێت كۆتایی بە كاری ئەم تاقیگەیە هاتبوو و چین خۆی بە بەرنامەداڕێژراو تاقیگەكەی لە شوێنێك تەقاندەوە كە پاشماوەكەی بكەوێتە سەر زەریاوە.

بەگوێرەی "مێهرنیوز" درێژیی تاقیگەكە 10 مەتر و كێشیشی هەشت هەزار و 600 كیلۆگرام بوو و لە كاتی گەڕانەوە بۆ سەر زەوی و هاتنە نیو بەرگە هەوا گڕی گرت.

پێویستە بگوترێت تاقیگەكە رێك هەزار رۆژ كاری كرد و گرنگترین زانیاری بۆ چین گواستەوە و چین دەڵێت زیاتر لەو ماوەیە كاری كرد كە پێشبینییان كردبوو و تەقینەوەی تاقیگەكە لە ئەتمۆسفێری زەوی و دەستنیشانكردنی شوێنێك لە زەریا بۆ كەوتنەخوارەوەی پاشماوی تاقیگەكە نیشانەی سەركەوتووبوونی هەوڵەكانی چین بووە لەو پڕۆژەیەی سێ سال لەمەوبەر دەستی پێ كردبوو.

پێویستە بگوترێت كۆتاهێنان بە كاری ئەو تاقیگەیە لەكاتێكدایە چین خەریكی دامەزراندنی وێستگەیەكە لە بۆشایی ئاسمان. 



وشە - سلێمان تاشان