كارمەندێكی كەمئەندامی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بڕی
پێنج هەزار و 200 دۆلاری ئەمریكی دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ئەمڕۆ شەموو 20ی تەمووز، لوقمان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن
بە "وشە"ی راگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی نیشتەجێی سنوورەكەمان، بڕێكی
زۆر دۆلاری ئەمریكی لێ ونبوو، داوای دۆزینەوەی پارەکەی کرد.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هاوکات لە لایەن كارمەندێكی
نەخۆشخانەكەمانەوە بە ناوی "مەسعود تۆفیق"، كارمەندی بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی
گشتی شەهیدانی پێنجوێنە و كەمئەندامە، پاش ئەوەی کۆمەڵێک پارە كە بڕەكەی پێنج
هەزار و 200 دۆلار بوو، دەدۆزێتەوە و لە ئەكاونتی
خۆی بانگەوازی بۆ دەکات و پاش چەند سەعاتێک
خاوەنەكەی دێت و بە بەڵگەوە رادەستی دەكاتەوە.
شارۆكەی پێنجوێن سەر بە پارێزگای سلیمانییە و نزیكەی
96 كیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانی 60 هەزار كەس دەبێت.
وشە/ رێبین پێنجوێنی