دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە كه بکوژی سەرەکی هێرشی سەر رێستۆرانتێکی شاری هەولێر گیرا كه چه‌ند كه‌سێك تیایدا بوونه قوربانى.
دەقی راگەیندراوەکە
ئاگادارى هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه، تاوانبار "مه‌زلوم دا‌غ" كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له په‌یجى دژه تیرۆرى كوردستان بڵاو كرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر و دژه تیرۆرى كوردستان گیراوه.
زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پایانى هاووڵاتییان ده‌كه‌ین و ورده‌كارى زیاتر دواتر بڵاو ده‌كرێته‌وه.