شاخەوان عەبدوڵا: لە ڕێی لیژنەیەكەوە دۆخی كەركووك ئاسایی دەكرێتەوە

:: PM:05:06:20/07/2019 ‌
ئەندامێكی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك رای دەگەیەنێت، سەردانەكەی سەرۆكی حكوومەت و شاندی یاوەری بۆ بەغدا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرسی كەركووك دەبێت.

شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە "وشە"ی راگەیاند، سەردانەكەی سەرۆكی حكوومەت و شاندی یاوەری بۆ بەغدا زۆر گونجاو و باش بوو لە كاتێكی باشدا ئەو سەردانە ئەنجام درا و كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر دۆخی كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری.

روونی كردەوە كە تەواوی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بە شێوەی لیژنەی هاوبەش یەكلا دەكرێنەوە.

هەفتەی ڕابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبووەوە و نیاپاكی بۆ چارەسەری كێشەكان پێشان دا.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم