نیشانەكانی تێكچوونی دەرمان

:: PM:07:01:20/07/2019 ‌

دەرمان كە بریتییە لە زنجیرەیەك مادەی كیمیایی ئاڵۆز بۆ مەبەستی چارەسەركردنی مرۆڤ لە جۆرە جیاوازەكانی نەخۆشی دێتە بەرهەمهێنان و چەندان كۆمپانیای دنیایی بەناوبانگ لە بوارەدا كار دەكە، بەهۆی گرنگییەكەیەوە پێویستی بە مامەڵەكردنێكی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی ئامانجی خۆی بپێكێت و بتوانێت بەسەر نەخۆشییەكەدا زاڵ بێت.

كێشەكانی دەرمان لە هەڵگرتی بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا دێتە ئاراوە كە بە بەردەوام وەك رێنوێنییەكی گشتی لەسەری نووسراوە لە پلەی گەرمی دیاریكراودا هەڵبگیرێت، لە خوارەوە چەند رێنوێنییەكە بۆ پارێزگاریكردن لە دەرمان و وزانینی ئەگەری بەسەرچوون و تێكچوونی و نەشیاوی بۆ بەكارهێنان، وەك ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی كردەوە.

1-گۆڕان لە شێوە و رەنگ و بۆنی دەرمانەكە كە ئەگەر گومان هەبێت پێویستە پێشانی كەسی شارەزا لە بواری دەرمان بدرێت.
2-دروستبوونی درز لە حەب.
3-دروستبوونی پیتی و بەیەكەوەنووسان و شێوانی شێوەی شرووب.
بۆیە ئەگەر هەستت بەو گۆڕانكاریانە كرد پێویستە خۆت لەو دەرمانانە رزگار بكەیت، بۆیە پێویستە دەرمان لە شوێنی وشك و سارد تا پلەی كەمتر لە 25 پلەی سەتی بێتە هەڵگرتن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل