به‌پێی دواین ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆمپانیای ئه‌پڵ دزه‌یان كردوه، ئایفۆن 8 به ته‌واوی له شووشه و ستیل دروست ده‌كرێت و كۆمپانیاكه ئه‌و رێگایه ناگرێته به‌ر به به‌كارهێنانی كانزای ئاسایی وه‌ك ئه‌لۆمنیۆم و كانزاكانی دیكه كه له زۆربه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌كارده‌هێندرێت به تێكه‌ڵكردن به ئاسن.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكایی پلانی داناوه بۆ رووپۆش كردنی ئایفۆن 8 به كانزای بێ خه‌وش "ستیل" له‌گه‌ڵ شووشه و جگه له‌مانه هیچ ماده‌یه‌كی دیكه له‌و به‌رهه‌مه‌دا به‌كار ناهێنێت.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 8 ئه‌وه ده‌بێت، بەشێوەیەک دیزاینی مۆبایلەکە دەکرێت کە کامێراکەی لەگەڵ شاشەکەیدا تێکەڵ دەبێت و نابینرێت و بڵندگۆکەشی بەھەمان شێوە دروست دەکرێت.
ھاوکات ئایفۆن 8 خاوەنی تایبەتمەندییەکی تر دەبێت و ئەویش بریتییە لە کامێرایەکی سێ دووری و ئەوەش وادەکات تەکنەلۆژیا بچێتە قۆناغێکی ترەوە و بتوانیت بە سێ دووری وێنەکان ببینیت، ھەروەھا ئایفۆن ٨ لەساڵی ٢٠١٨‌دا و لە چارەکی کۆتایی ئەو ساڵەدا دەخرێتە بازاڕەوە.
سه‌رچاوه:
hindustantimes