بڕوا ئیسماعیل به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:09:19:20/07/2019 ‌
گۆرانیبێژى لاوى كورد "بڕوا ئیسماعیل" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لە چەناڵی تایبه‌تى کوردماکس میوزیک لە یووتیووب بڵاو کردەوە، كه‌ بۆ ماوەی پێنج ساڵە هیچ بەرهەمێکی نەبووە، "کەنیشکە" نوێترین بەرهەمی هونەریەتی.

به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌ى "بڕوا ئیسماعیل"، بە ناوی "کەنیشکە"یه‌، كه‌ تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکلۆریە، لەلایەن "ئەحمەد رەمەزان" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە، ماوەی ساڵێکە تۆماری کردووە، کە بڕیار بوو بۆ نەورۆز بڵاو ببێتەوە بەڵام لەبەر هەندێک هۆکار دواکەوت.

گۆرانیبێژى لاوى كورد "بڕوا ئیسماعیل" لە ساڵی 1988 لە هەولێر لەدایکبووە، ماوەی هەشت ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.




وشە - محەمەد میران