ناوه‌ندی شانۆی تاڤ و كۆمپانیای مه‌ستی فلیم، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی راده‌گه‌یه‌نن و ده‌ره‌نجامی خولی ده‌قی شانۆیی كوردیشیان ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی ته‌مووزی 2019، له سینه‌ما سالم له سلێمانی، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندرا.
زه‌ریا سامی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ناوه‌ندی شانۆی تاڤ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له سلێمانی به‌هۆی چالاكی زۆری له‌بواری شانۆدا له‌م ساڵدا مایه‌ی دڵخۆشی ئێمه بوو، و ماوه‌یه‌كی زۆره كه فیستیڤاڵێكی گه‌وره ساز نه‌كراوه و تیایدا ده‌قه شانۆییه‌كان كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ مه‌ستی فلیم بڕیارماندا كه فیستیڤاڵێكی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ین كه ئه‌م فیستیڤاڵه مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌نییه كه ده‌قی شانۆیی له وڵاتان بهێنینه سلێمانی، به‌ڵكو به هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌یانهێنین.
زیاتر گوتی، كێشه‌ی هۆڵمان هه‌یه كه هه‌م له ڕووی ڕوناكی و سته‌یج و هۆڵ و ده‌نگ و ته‌كنیك و كورسیه‌وه كێشه‌مان هه‌یه، بۆیه سه‌ره‌تا كارێكی رژدی ده‌كه‌ین كه فشار بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه هۆڵه‌كانمان بۆ باش بكه‌ن، بیرۆكه‌ی ئه‌وه دروست بووه كه پێویسته فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی شانۆیی سازبكرێت، به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگیدان و به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ری شانۆ و كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕووی شانۆی دنیادا.
بیرمان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه له 27ی ئازاری 2020 فیستیڤاڵه‌كه ئه‌نجام بده‌ین كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی شانۆدایه و هه‌موو كاره‌كانمان تا ئه‌و كاته له ڕووی چاككردنی هۆڵه‌وه ته‌واو ده‌كه‌ین، له ڕووی وه‌رگرتنی ده‌قه شانۆییهكانیشهوه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر بودجه‌ی ته‌رخانكراو كه بودجه‌مان چه‌نده و له تواناماندا هه‌یه چه‌ند ده‌ق له چه‌ند وڵاته‌وه وه‌ربگرین، هه‌روه‌ها تیشكیش ده‌خه‌ینه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌قه شانۆییه‌كان نه‌ك ناوی وڵاتان.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی ده‌قی شانۆی كوردی له شاری سلێمانیمان ڕاگه‌یاند و باشترین ده‌قی شانۆی كوردیمان ئاشكراكرد، كه ساڵی داهاتوو ئه‌م ده‌قه شانۆییه كوردیه ده‌بێته به‌شێك له خوولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆ، كه چه‌ند مانگێكه به‌به‌شداریی چه‌ندان ده‌قی شانۆیی كاری بۆ كراوه، ئێسته له‌لایه‌ن لیژنهیێكی پسپۆڕه‌وه سێ باشترین ده‌قی شانۆی كوردی به‌شداربووی فێستیڤاڵه‌كه هه‌ڵبژێردراون كه دوو ده‌قیان سلێمانی بوون و دهقێكیشیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بوو.
له‌باره‌ی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌كانه‌وه زه‌ریا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه لیژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌موویان كوردن هه‌ندێك له‌ناو هه‌رێم و هه‌ندێكیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ن، لیژنه‌كه له‌ده‌ره‌وه ناوه‌ندی شانۆی تاڤن، خۆیان سه‌ربه‌ست بوون له هه‌ڵبژاردنی باشترین ده‌ق، ئه‌و ده‌قانه‌ی هه‌ڵبژێردراون باشترین ده‌قی شانۆی كوردی نین، به‌ڵكو له چوارچێوه‌ی ده‌قه به‌شداربووه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا باشترین بوون كه زیاتر له 50 ده‌ق نێردرابوون.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د