به‌هۆى گرتنى كه‌شتى ستینا ئه‌مپیرۆى به‌ریتانى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، شاندى به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21 ى ته‌مووز ئاشكراى كردووه، دوێنێ شاندى به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه.
له نامه‌كه هاتووه، "كه‌شتییه‌كه به پێى یاسای نێوده‌وڵه‌تى مافى یاساى تێپه‌ڕبوونى هه‌بووه، یاساكه‌یش مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌یه نابێت له‌مپه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕبوون دروست بكرێت، بۆیه ئه‌و كاره‌ى ئێران كردوویه‌تى نایاساییه".
له به‌شێكى تر‌ى نامه‌كه به‌ریتانیا دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌یه و نایه‌وێ رووبه‌ڕووى ئێران ببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "ئه‌و كاره‌ى ئێران كردوویه‌تى شایه‌نى قبوڵكردن نییه".
رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و نامه‌یه‌ى به‌ریتانیا ئاراسته‌ى ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێشى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه.
رۆژى هه‌ینى رابردوو ئێران كه‌شتییه‌كى به‌ریتانى له ئاوى كه‌نداو گرت، به بیانووى ئه‌وه‌ى له به‌له‌مێكى ماسیگرانى ئێران نزیك بووه‌ته‌وه.