بەڕووداوی هاتوچۆ 38 هاووڵاتی لە سلێمانی دەبنە قوربانی

:: AM:09:42:21/07/2019 ‌
هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات بەڕووداوەكانی هاتوچۆ لە ماوەی یەك هەفتەی ڕابردوو، 38 هاووڵاتی بوونە قوربانی و چەندان ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ـی تەمووز، لە ڕاگەیەندراوێكی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە، لەماوەی هەفتەیەكدا 38 كەس بەرووداوەكانی هاتوچۆ بریندار بوونە.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرای كردووە، 18 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە و هاووڵاتییەكیش گیانی لە دەست داوە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێك بەرپرسانی هاتوچۆ زۆری ڕووداوەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ لێخوڕینی خێرایی و پاپەند نەبوون بەڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە و ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار ڕووداوی جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان ڕوو دەدەن و زیانی 100 ملیۆن دۆلار زیاتر دەبێت.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیادبوونە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆش لە ڕابردوو بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان بڕیاریان دا لە یەكی تەمووز هیچ ئۆتۆمبێلێكی لێدراو نەیەتە هەرێمی كوردستان و بۆ ساڵی نوێش لە پشكنینەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل پێویستە پەڕەشووتیان كارابێت.



وشە - رامیار جەواد