باڵوێزخانه‌ى عێراق له دیمه‌شق ره‌تى ده‌كاته‌وه عێراق بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كردبێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه سووریا و عێراق له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ئه‌لبوكه‌مال و قایم رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى سوورى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى تهمووز له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له باڵوێزخانه‌ى عێراق له دیمه‌شق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هیچ هه‌وڵێك له نێوان عێراق و هه‌سه‌ده نه‌بووه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى.
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو عێراق و هه‌سه‌ده دانوستاندنیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك له ناوچه‌ى شنگال بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌سه‌ده رازى نه‌بووه له دیوى سنوور ئاڵاى سووریا هه‌ڵبكرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى عێراق ته‌واوى ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌برى ئه‌مه دووپاتى ده‌كاته‌وه، دانوستاندنه‌كانى عێراق و رژێمى سووریا بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ئه‌لبوكه‌مال- قایم زۆر پێشكه‌وتووه و ئه‌وان له‌سه‌ر زۆر له رێكارییه‌كان رێككه‌وتوون.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراق ئاماژه بۆ چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌كات گوایه له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى وه‌رگرتووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌روازه‌كه‌ى سه‌ر سنوور له نزیك شنگال ئه‌گه‌ر بكرێته‌وه به ئامانجى ئاسانكاریى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێزیدییه‌كان ده‌بێت و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.