ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا ده‌رى ده‌خات، به‌شێكى زۆرى ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه‌ى له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه، راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى هه‌یه، بۆیه ئه‌و گرووپانه‌ى شه‌ڕى ئایدیۆلۆجى و شوناس ده‌كه‌ن، له جه‌نگه‌كان به ته‌نیا نین، به‌ڵكو له‌پاڵ ئه‌وانیش بازرگانانى جه‌نگ هه‌ن كه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
"جه‌نگ" له فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌كان به چه‌ندان شێواز پێناسه كراوه، به‌ڵام دیارترین پێناسه كه زانسته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كۆكن ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ "جه‌نگ دوایین خاڵ ململانێیه‌كانه جا ئه‌و ململانێیه له‌سه‌ر هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بێت، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه كه گفتوگۆ تێیدا ده‌وه‌ستێ، بۆیه هه‌وڵ ده‌درێت به هێز كێشه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه".
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌و جه‌نگانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكرێت، ئه‌وا زۆربه‌ى كات ناچنه ژێر ئه‌و پێناسه‌وه، چونكه زۆرجار دووبه‌رى ناكۆك له‌سه‌ر یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى به ئه‌سته‌م دیار ده‌كرێن، زۆرجار گرووپ و هێز و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تى تر ده‌كه‌ونه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه، راسته‌وخۆ هیچ پێوه‌ندییه‌كانیان به شه‌ڕه‌كه‌وه نییه، به‌ڵكو بازرگانانى جه‌نگن یانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ئابوورى كار ده‌كه‌ن.
تیمى رۆژنامه‌وانى "ماڵپه‌ڕى
ساسه پۆست" راپۆرتێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "بازرگانانى جه‌نگ.. چى له‌باره‌ى ئابوورى ململانێى د له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا ده‌زانیت؟" له‌م راپۆرته‌دا چه‌ندان زانیارى گرنگ له‌باره‌ى ئه‌و جه‌نگانه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گوزه‌رێن.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "له هیچ شوێنێكى دنیا ململانێیه‌كان به قه‌د ئه‌م پێنج ساڵه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقا دووباره نه‌بوونه‌ته‌وه و هێنده توند نه‌بوون، هه‌ر سێ ساڵ جارێك ناوچه‌كه شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى جه‌نگ به‌خۆیه‌وه ده‌بینى، به ده‌گمه‌ن نه‌بێ رۆژ نییه كارى توندوتیژى و مه‌ینه‌تى مرۆیى تێیدا روو نه‌دات له‌سه‌ر ئاستێكى زۆر فراوان و ته‌نانه‌ت له شێوه‌ى كاره‌ساتى گه‌وره".
دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات زۆر له توێژه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و ته‌نانه‌ت بڕیاربه‌ده‌سته‌كانیش هه‌وڵیان داوه، له روانگه‌ى هۆكاره ئایدیۆلۆجییه‌كان و كێشه‌كانى شوناس له‌م جه‌نگانه‌وه بڕوانن، به‌ڵام له دیوێكى تر هێشتا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى هۆكاره ئابوورییه‌كان هانده‌رى ململانێیه‌كانن له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لیبیا.
لێره‌وه وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات دیارده‌ى "بازرگانى جه‌نگ" ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نیا كاریان گه‌رمكردنى شه‌ڕه‌كه‌یه تا ئه‌و كاته‌ى به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌خوازێ، ساسه پۆست ده‌ڵێ "راسته هه‌ندێك له گرووپه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كان له پێناو پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ شوناسێك و به‌رگریكردن له ئایدیۆلۆجیایه‌ك شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام چه‌ندان گرووپى تر هه‌ن كار بۆ هێشتنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان و میراتى ئابوورى ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌یش له شێوه‌ى تاكه‌كه‌س و گرووپ ده‌رده‌كه‌ون".
هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى بازرگانانى جه‌نگ، دیارده‌ی ئابوورى ململانێیش دروست ده‌بێ، دیارترین سیماكانى ئه‌م ئابوورییه گه‌شه‌كردنى بازاڕى چه‌كه، دووه‌م سیما ده‌ركه‌وتنى بازاڕى قاچاخ و سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌یه. بۆ نموونه كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌سه‌ڵاتى خۆى له به‌شێكى فراوانى سووریا و عێراق سه‌پاند و ناوچه‌یه‌كى زۆرى نه‌وتى كه‌وته ژێر ده‌ست دیارده‌ى نه‌وتى قاچاخى داعش دروست بوو.
راسته زۆربه‌ى شه‌ڕه‌كان له په‌ناى شوناسه‌وه ده‌كرێ به‌تایبه‌تى له نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، به‌ڵام ئه‌مه ئێسته ته‌نیا وه‌ك ده‌مامكێك به‌كار ده‌هێنێ، له راپۆرته‌كه‌دا عێراق به نموونه هێنراوه‌ته‌وه، له رواڵه‌تدا ململانێیه‌كانى عێراق وه‌ها لێك ده‌درێته‌وه گوایه شه‌ڕ شوناسى شیعه و سوننه‌یه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌وانه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌نته‌رى "چاسام هاوس" كردوویه‌تى دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هۆكاره ئابوورییه‌كان هاوكارێكى گه‌وره‌ن بۆ به‌رده‌وامبوونى ململانێیه‌كانى عێراق.
هه‌ڵبه‌ته بازرگانانى جه‌نگ له‌و وڵاتانه ده‌رده‌كه‌ون كه خاوه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ده‌رامه‌تن، عێراق و سووریا و لیبیا و یه‌مه‌نیش له‌م جۆره وڵاتانه‌ن، به تایبه‌تى سووریا به‌وه ناسراوه كه خاوه‌ن ئابوورییه‌كى هه‌مه‌ره‌نگ و جۆراوجۆر بووه.
لێره‌دا ده‌بێ جیاوازى له نێوان دوو زاراوه بكرێت، ئه‌وانیش "ئابوورى جه‌نگ" و "ئابوورى ململانێ" مه‌به‌ست له یه‌كه‌میان ئه‌و پلانه‌یه كه حكوومه‌ت یان ده‌وڵه‌تێك له كاتى جه‌نگ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌ى رایده‌گه‌ینێ، واته جۆرێكه له ئاماده‌كاریى بۆ جه‌نگ، نه‌ك له كاتى جه‌نگه‌كه كێشه‌ى ئابوورى بۆ دروست بێت. كه‌چى دووه‌م "ئابوورى ململانێ" ئه‌و ئابوورییه‌یه كه له ئه‌نجامى جه‌نگ دروست ده‌بێت و بازرگانانى جه‌نگ تێیدا پاڵه‌وانن.
ئه‌م جۆره ئابوورییه‌ش كۆمه‌ڵێك زیانى بۆ ئابوورى و داهاتى ئه‌و ناوچانه هه‌یه له‌وانه داڕمانى به‌رهه‌مهێنان، پاشه‌كشه‌ى وه‌به‌رهێنان، وه‌ستانى گه‌شه‌ى ئابوورى، زیانگه‌یاندن به ئابوورى وڵاتى دراوسێ بۆ نموونه شه‌ڕه‌كانى ناو عێراق و سووریا زیانێكى راسته‌وخۆیان به ئابوورى لبنان و ئوردن گه‌یاند. له هه‌موو ترسناكتر دروستبوونى بازرگانانى جه‌نگ كه ئه‌گه‌ر ئاشتیش به‌رپابێ، ئه‌وا ئه‌وان ده‌بن به"ده‌سته هه‌ڵه‌كان" كه پێشتریش ئه‌م زاراوه‌یه له راپۆرتێكى ئه‌مه‌ریكى به‌كار هاتووه، واته ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نائاسایى و نایاسایى داهاتیان ده‌ست ده‌كه‌وێ كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و داهاته‌ى هى وڵات و میله‌تێكه.
له راپۆرته‌كه‌ى ساسه پۆست ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ده‌وڵه‌تانى رۆژئاوا رۆڵێكى سه‌ره‌كییان له جووڵاندنى ئه‌و ململانێیانه هه‌یه كه بازرگانانى جه‌نگ تێیدان، به وردى و به‌ژماره‌یش وه‌ك نموونه باس له جه‌نگه‌كانى عێراق و یه‌مه‌ن و سووریا و لیبیا كراوه.