ڕووسیا یه‌كێكه له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان، مووشه‌كێكی تاقی كرده‌وه كه له ده‌نگ خێراتره و 2 هه‌زار جاریش له بۆمبی ئه‌تۆمی به‌هێزتره.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسی، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كە شاره‌زایانی سه‌ربازی، مووشه‌كێكیان پێشخستووە كه له سه‌رووی خێرایی ده‌نگه‌وه‌یه و ده‌توانێت به ماوه‌ی 13 خوله‌ك بگاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و مووشه‌كه (ئۆبجێكت 4202)، له دووری هه‌زاران میله‌وه له بنكه‌ی جه‌نگیی یاسنـی له ڕووسیا به‌ره‌و نمیچه جه‌زیره‌ی كامچاتكا له ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا ته‌قێندرا.
شاره‌زایان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دژه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی ناتوانرێت بپێكرێت، به جۆرێك به خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕوات، بۆیه مه‌حاڵه ڕێگری لێ بكرێت.
كۆمپانیای مووشه‌كسازی ته‌كتیكی له ڕووسیا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، خێرایی ئه‌و مووشه‌كه ده‌گاته 4.3 میل (7) كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا، دیزایینه‌كه‌یشی وه‌ها دروست كراوه، به‌سه‌ر سیستمی قه‌ڵغانی دژه مووشه‌كدا سه‌ربكه‌وێت و كێشه‌كه‌ی بگاته نزیكه‌ی 40 مێگا ته‌ن، هێزه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 2 هه‌زار هێنده‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی، كه له 1945ـدا له‌سه‌ر هێرۆشیما و ناكازاكیدا كه‌وته خواره‌وه.
به‌م دواییه، رووسیا وێنه‌ی گه‌وره‌ترین مووشه‌كی ئه‌تۆمی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه ده‌توانێت رووبه‌ری هێنده‌ی فه‌ڕه‌نسا، یان ته‌كساس وێران بكات و بگاته كه‌ناراوی رۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 12 خوله‌كدا، واژووی دروستكردنی ئه‌و چه‌كه له 2011ـدا كرا و له 2018ـدا ئاماده ده‌بێت.