فێستیڤاڵی كازابلانكا به‌ فه‌رمی هه‌رێمی كوردستانی داوه‌ت كردووه‌

:: PM:02:54:21/07/2019 ‌

سه‌رۆكی فێستیڤاڵی كازابلانكای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ فیلمی دۆكۆمێنتاری و چیرۆك، له‌ لێدوانێكدا دڵخۆشیی خۆی به‌رانبه‌ر به‌شداربوونی چه‌ند فیلمێكی كوردی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (21ی حوزه‌یران) ره‌جا شه‌رقاوی سه‌رۆكی فێستیڤاڵی كازابلانكا به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، من پێشتر به‌شداریی زۆر له‌ فێستیڤاڵه‌كانم ده‌كرد، دواتر به‌ پێویستم زانی فێستیڤاڵێك ئه‌نجام بده‌م كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ كێشه‌ و مافی ژنان و توانیمان به‌ هاوكاری و پاڵپشتیی زۆر له‌ هاوڕێیان و ڕێكخه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بین.

بڕیاره‌ مانگی ئه‌یلوول فێستیڤاڵی كازابلانكا بۆ فیلمی دۆكۆمێنتاری و چیرۆك له‌ مه‌غریب به‌ به‌شداریی چه‌ندان وڵات ده‌ست پێ بكات. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی تر به‌ فه‌رمی داوه‌ت كراوه‌ و تێیدا به‌شداره‌.

شه‌رقاوی له‌باره‌ی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه‌ بانگهێشتی زۆر له‌ كه‌سایه‌تیی كوردمان كردووه‌ تا له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ كولتووری خۆیان له‌ مه‌غریب بڵاو بكه‌نه‌وه‌، پێوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ دۆستانم له‌ كوردستان هه‌یه‌ و زۆر خۆشحاڵین به‌شدارییان كردووه‌ و هیوادارم خۆیشم له‌ داهاتوودا سه‌ردانی كوردستان بكه‌م.

وشه‌/ گه‌رمیان گلی



وشە - كوردۆ شابان

ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌