زۆر خۆراكی دەستكاریكراو هەن كە بڕێكی زۆر سۆدیۆم لە پێكهاتنیدا هەیە چی وەك خوێ بێت یان كلۆریدی سۆدیۆم زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت. زۆر بەكارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و تەنانەت زیان بە ناوپۆشی خوێنەبەرەكان دەگەیەنێت. بۆیە باشتر وایە ئەو خۆراكانە هەڵبژێردرێت كە بڕێكی كەم سۆدیۆمیان تێدایە پێویستە رۆژانە لە 2000 میلیگرام كەمتر سۆدیۆم بەلەش بگات.
زۆر خۆراك هەن كە خوێ لە پێكهاتنیدا هەیە و پێویستە خۆت بەدوور بگریت لەم جۆرە خۆراكانە و بە رێژەیەكی زۆر كەم بخورێت.
دۆشاوی تەماتە
گۆشتی ئامادەكراو
شۆربای ئامادەكراو
خەردەل
هاڕاوەی كاری
ماسی وشككراو
خۆشاوی سۆیا
ئەو خۆراكانەی كە بڕێكی كەمتر سۆدیۆمیان تێدایە تامێكی كەمتریان هەیە، بەڵام لە رووی تەندروستییەوە باشترن بۆ ئەوەی بڕێكی كەمتر سۆدیۆم بەلەش بگات پێویستە زیاتر خۆراكی سروشتی بخورێت.
ئەو خۆراكانەی كە بڕێكی كەم سۆدیۆمی تێدایە
یەكەم: میوە و سەوزە
میوەی بەستوو بەبێ هیچ گیراوەیەك
میوەی بەستوو بەبێ شەكر
میوەی لە قوتوونراو كە %100 سروشتی بێت و ئاوی تێدا بێت. باشتر وایە ئەم بەرهەمانە پێش بەكارهینانی دڵنیا ببیتەوە كە ئایا سۆدیۆم لە پێكهاتنیدا هەیە یان نا.
دووەم: گۆشت، زۆر جۆری گۆشت هەیە بەڵام باشترین ئەو گۆشتانەی كە بڕێكی كەمتر سۆدیۆمی تێدایە وەك گۆشتی ماسی و گوێچكەماسی و گۆشتی كەمچەوری و سنگی مریشك. گۆشتی تازە باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی بڕێكی كەمتر سۆدیۆم بەلەش بگات.
سێیەم: كەرەی رووەكی بەبێ خوێ و چەوری ناتەندروست
ئەمانەش هەندێكن لەو بەهارات و پێداویستییانەی رۆژانە كە بڕێكی زۆر كەم سۆدیۆمی تێدایە وەك خەل، سۆسی زەڵاتە بەبێ سۆدیۆم، گژوگیا و بەهاراتەكان و لیمۆ، بیبەر و سیر و پیاز و زەنجەفیل. ئەگەر بتەوێت ئەو خۆراكانە بخۆیت كە بڕێكی كەم سۆدیۆمیان تێدایە، باشتر وایە خۆراكی سروشتی بخۆی زیاتر خۆراكی سروشتی بخورێت. باشتر وایە ئەو خۆراكانە بخورێت كە رێژەی سۆدیۆمەكەی %5 بێت یان كەمترە، باشتر وایە خۆت بەدوور بگریت لەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە و رێژەكەیان %20 زیاتر بێت. لەبەر ئەوەی لە زیانەكانی سۆدیۆم بەدوور بیت باشتر وایە خۆراك لە ماڵەوە ئامادە بكرێت بۆ ئەوەی بڕێكی كەمتر خوێ یان سۆدیۆم لە پێكهاتنیدا هەبێت و باشترە بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان هەیە.