چەند رێنوێنییەك بۆ نەهێشتنی ئازاری مل

:: PM:08:15:21/07/2019 ‌

لەگەڵ شێوازێكی خێرای ژیان و سەعاتی دوورودرێژی كاركردن، زۆرێك لە خەڵكی بەدەست ئێشی ملیانەوە دەناڵێنن، بێ ئەوەی بزانن كە هۆكارەكەی چەند هەڵسوكەوت و جووڵانەوە و خووی هەڵەی رۆژانەیانە. 

لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنۆلۆجیاوە، مرۆڤ زیاتر بە بەكارهێنانی مۆبایل و كۆمپیۆتەرەوە وابەستە بووە كە كاریگەری گەورەیان بۆ سەر لەش هەیە و بەجۆری جیاواز تووشی ئازاری دەكەن، لە بەرانبەردا بزیشكان رێنوێنی دەكەن بە هێشتنەوەی سەر بە بەرزكراوەیی تا پێت بكرێت، واتە ئەو كەسە بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ سەری بۆ لایەك شۆڕ نەكاتەوە، هەروەها پێویستە ئەو كەسە بە شێوازێكی دانیشتنی دیاریكراو پابەند بێت لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیتەردا یان لەكاتی ئەنجامدانی هەر چالاكییەكی تر. 

پزیشكان رێنوێنی دەكەن لەكاتی بەكارهێنانی كۆمپیۆتەر لە نووسینگەدا كوردسییەكی لە بەرزییەكی وا بێت ئەو كەسە بێ نووشتانەوەی چۆكی تەنیا قاچەكانی بگات بە زەوی، لەگەڵ هێشتنەوەی پشت بە راستی و پاڵدانی بە پشتی كورسییەكەوە، هەروەها دانانی سەرینێكی بچووك لە خوارەوەی پشت بۆ حەسانەوەی زیاتر.

لەكاتی بەكارهێنانی لابتۆب یان تابلێتیش وا باشترە كیبۆردێكی سەربەخۆ هەبێت بۆ ئاسانتر بەكارهێنانی، هەروەها پێویستە لە ئاستێكی گونجاو لەپێش بەكارهێنەر دابنرێت و ناوە ناوە رێست وەربگیرێت و تیایدا بوەستێت و جووڵانەوە و راهێنانی خۆراكشاندن بكات.  
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل