كۆمارییەكانی ئەنجوومەنی پیران هەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا دەدەن

:: PM:09:26:21/07/2019 ‌

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری دەركردنی توركیای لە پڕۆگرامی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی جەنگی "ئێف-35" دا بەهۆی جێبەجێكردنی گرێبەستی كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی مووشەكی "ئێس-400"ی رووسی، كۆشكی سپی داوا لە ئەندامانی كۆماری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا دەكات بۆ كۆبوونەوە و تاوتوێكردنی سەپاندنی سزا بەسەر توركیا.

وەك رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە بەوەی دووپات لە وادەی كۆبوونەوەكە كراوە كە بڕیارە لە سعات چواری ئێوارەی رۆژی سێشەمی داهاتوو بێتە سازكردن، لەو كۆبوونەوە تەنیا ئەندامانی پارتی كۆماری لە ئەنجوومەنی پیران بەشداری دەكەن و بابەتەكەش سەپاندنی سزایە بەسەر توركیا.

هەندێك لە ئەندامانی كۆماری ئەنجوومەنی پیران داوای وڵامێكی توند بۆ توركیا دەكەن بەهۆی ئەوەی ئەندامێكی هاوپەیمانی ناتۆیە و چەكی لە رووسیا كڕیوە، ئەم هەفتەیە هەردوو سیناتۆر ریك سكۆت و تۆد یانگ پڕۆژە بڕیارێكیان پێشكەش كرد كە سەركۆنەی هەنگاوەكەی توركیا دەكات و داوا لە ترەمپ دەكات كە زسای توركیا بدات، هەروەها روونی دەكاتەوە كە پێویستە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ گفتوگۆ لەبارەی رۆڵی داهاتووی توركیا بكەن لەناو هاوپەیمانیەتییەكە لە سایەی نزیكبوونەوەی لەگەڵ مۆسكۆ.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل