هونەرمەندى ناسراو شاباز زەمانی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له‌به‌شى ستۆرى وێنه‌یه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه بووه‌ته جێى باسى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
شاباز زەمانی بەهۆی ساڵیادی هاوسەرگیرییەوە سوپرایز بۆ هاوسەرەکەی دەکات و بەهۆی یادی دوو ساڵەی هاوسەرگیریانەوە یادی ئەو ڕۆژە دەکاتەوە و پیرۆزبایی لە "دنیا"ی هاوسەری دەکات، ئۆتۆمبێڵێکی بۆ دەکات بە سوپرایز.
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لە دایك بووە، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رییه، به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مى هونه‌رى به‌ناوى "دەستت بێنە" بوو كه زۆرترین بینه‌رى هه‌بوو، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانییه‌كه‌یه‌ن و به جوانترین و قۆزتریین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن، جگه له‌وانه‌یش گۆرانی "مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژکراوی تورکی گوتووە، لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.