لیستی مووچەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا

:: AM:08:01:22/07/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و پارەكەی بەغداش تا ئێستە نەگەیشتووە بە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گەنجینەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، دابەشكردنی ئەو مووچەیە بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵە و دابەشكردنیش بەردەوام دەبێت، هەروەها تا ئێستە پارەكەی بەغدا نەهاتووە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام بەگەیشتنی دابەشكردنی مووچە خێرا دەبێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد