فەرید زامدار كۆچی دوایی كرد

:: AM:08:48:22/07/2019 ‌
شەوی ڕابردوو شاعیر و نووسەر فەرید زامدار بەهۆی نەخۆشی لە ئەڵمانیا كۆچی دوای كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، سەعات 12ـی شەوی ڕابردوو فەرید زامدار نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا لە ئەڵمانیا، لە تەمەنی 67 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

زامدار هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوە و نووسین رەخساندبوو، جگە لە نووسینەكانی چەندان دیوانی شیعری هەر لە شەستەكانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستە بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش (هەوری برووسكەی مەبەستێك، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و .....).

زامدار لە ساڵی 1952 لە شاری هەولێر لەدایك بووە، یەكێكە لە رۆژنامەنووسە ناسراوەكانی كوردستان و لەماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆكی ئۆفیسی سلێمانی یەكێتی رۆژنامەنووسانی كوردستان بووە.




وشە - رامیار جەواد