له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا سه‌ماكار و ئه‌كته‌ری ناوداری میسری فیفی عه‌بدۆ، سه‌مایه‌كی تایبه‌ت له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌م سه‌مایه بۆ عێراقییه‌كانه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا فیفی سه‌ما تایبه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كی عێراقی به‌ناوی "ته‌عال" ده‌كات و له ئیسنته‌گرامی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ گه‌لی عێراق".
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ئه‌و سه‌ماكاره كراسێكی شینی پۆشیوه و سه‌مای پێوه ده‌كات.
دوای كاری هونه‌ریی فیفی عه‌بدۆ، زنجیره‌درامای "مملكه الغجر" بوو كه ره‌مه‌زانی رابردوو پێشان درا، له‌و درامایه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حوریه فه‌رغه‌لی، سامح سه‌ریتی، ئه‌حمه‌د كراره، سه‌نا شافع و میار غیتی رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ. كاره‌كه‌یش له نووسینی محه‌مه‌د غیتی و ده‌رهێنانی عه‌بدولعه‌زیز حه‌شاد بوو.
ناوی راستینه‌ی فیفی عه‌بدۆ "عه‌تیات عه‌بدولفه‌تاح"ه و له ساڵی 1953 له شاری مه‌نوفییه‌ی میسر له خێزانێكی هه‌ژاردا له دایك بووه، به‌ڵام قۆناغی گه‌نجیی خۆی له گه‌ڕه‌كی ئیمبابه‌ی قاهیره به‌سه‌ر بردووه. له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی له سه‌ماكردن هه‌بووه و پاشان چووه‌ته ناو تیپێكی میلی و له‌وێدا فێری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی بووه. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له یانه‌كاندا سه‌مای كردووه، پاشان له رێی ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د فازڵه‌وه چووه‌ته ناو دنیای سینه‌ماوه و تا ئێسته خاوه‌نی 27 فیلمی سینه‌ماییه، جیا له چه‌ند درامایه‌كیش.
فیفی عه‌بدۆ له بواره‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و دنیاییه. دوا نازناویش كه پێی درا، باشترین سه‌ماكاری سه‌مای رۆژهه‌ڵاتی له هه‌موو دنیادا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌ماكار و هونه‌رمه‌ندانی میسر.