ده‌ركه‌وتنى خوێنبه‌ره‌كان زۆركات به خوێنبه‌رى جاڵجاڵۆكه یان خوێنبه‌رى ورده ده‌مارى ناوده‌برێت زۆر كات تووشى هه‌ڵئاوسان و ئازار ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها ناره‌حه‌تى له هه‌ندێك كه‌سدا دروست ده‌كات، ئه‌م ده‌والیه كاتێك دروست ده‌بێت كه خوێنبه‌ره‌كان زمانه بچووكه‌یان بێ هێز ده‌بێت و برێك خوێن له ده‌ماره‌كاندا كۆ ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆى ئاوسان و له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌ون.
زۆر رێى جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان باشتر ببێت و له‌سه‌ر پێست ده‌رنه‌كه‌ون
ئه‌مانه چه‌ند چاره‌سه‌رێكى سروشتین كه به‌خێراى ئه‌م مولولانه‌ى خوێن باشتر ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: خۆرانكارى له خۆراكى رۆژانه‌دا، یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ى كه ده‌ركه‌وتنى خوێنبه‌ره‌كان له‌سه‌ر پێست كه‌م بكاته‌وه گۆرینى خۆراكى رۆژانه‌یه. كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و خۆراكانه‌یه كه برێكى زۆر چه‌ورى تێدایه یان پرن له سۆدیۆم و ئاو له له‌شدا كۆ ده‌كه‌نه‌وه له ئه‌نجامدا ده‌بنه هۆى ئاوسان و كۆبوونه‌وه‌ى ئاو، باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه بخورێت كه برێكى زۆر ریشاڵى تێدایه و ئاوى له‌ش زیاد ده‌كات و له‌ش له ژه‌هر پاك ده‌كاته‌وه و سیسته‌مى هه‌رسى باشتر ده‌كات.
دووه‌م: له‌به‌ر كردنى جلوبه‌رگى فراوان، ره‌نگه له به‌ركردنى جلوبه‌رگى ته‌سك له‌ش به شێوه‌یه‌كى جوانتر ده‌ربخات، به‌ڵام زیان به خوێنبه‌ره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت چونكه ده‌بێته هۆكارێك بۆ رێگریكردن له رۆشتنى خوێن به ئاسانى و له ئه‌نجامدا مولوله‌كانى خوێن تووشى گیران و هه‌ڵئاوسان ده‌بن. ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ده‌ركه‌وتنى مولوله‌كان كردن له ژێر پێسته‌وه ئه‌وه باشتر وایه جلوبه‌رگى فراون له‌به‌ر بكه‌یت.
سێیه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ى قاچه‌كانت، كاتێك له حه‌سانه‌وه‌دایى قاچه‌كانت به‌رزبكه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌ك له ئاستى دلت به‌رزتر بێت به‌م شێوه‌یه برێكى زۆر خوێن به مولوله‌كاندا ده‌روات و ده‌ركه‌وتنى مولوله‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه له ژێر پێستدا.
چواره‌م: په‌ستان له‌سه‌ر پێیه‌كانت كه‌م بكه‌ره‌وه، ده‌توانرێت له رێى جوڵه‌ى كه‌م و رۆشتنه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان باشتر بكرێت و رۆیشتنى خوێن ئاسانتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ستانى كه‌متر له‌سه‌ر مولوله‌كان دروست ببێت، بۆیه باشتر وایه زیاتر به پێ رێ بكرێت.