سبەی پارەی مووچە دەگاتە هەولێر

:: PM:01:32:22/07/2019 ‌
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، سبەی پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگاتە هەولێر.

ئەمڕۆ دووشە 22ی تەمووز، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە، سبەی پشكی ئەم مانگەی مووچە لە بەغداوە دەنێردرێت.

ڕوونی كردۆتەوە، سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی پشكی هەرێم بۆ ئەو مانگە كەمێك پێش ئێستە قسەمان لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق كرد و پێی راگەیاندین، سبەی سێشەم پشكی هەرێم رەوانە دەکرێت.

باسی لەوەش كردووە، هیچ گرفتێک نیە بەڵكو مانگانە كە وەزارەتی دارایی كاتێك دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە چەند رۆژێكی پێدەچیت دواكەوتنی چەند رۆژێك مانای بونی گرفت یا كێشە نیە .




وشە - رامیار جەواد