به‌گوێره‌ی شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجی ئه‌و مۆبایله‌ی تازه‌ترین ده‌رده‌چی باشترینه، به‌ڵام له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵدا وانییه و ئه‌پڵ خۆی باشترین دیاری ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
techradar" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به باشترین مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ و ئاماژه‌ی پێ داوه، شاره‌زایانی ته‌كنیكی ئه‌پڵ به‌گوێره‌ی باشی و خێرای و نرخ و كوالێتی مۆبایله‌كه باشترین جۆری مۆبایلی ئه‌پڵیان دیاری كردووه له یه‌كه‌مه‌وه بۆ كۆتا به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م - ئایفۆن ئێكس ئاڕ: یه‌كێكه له باشترین مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ هه‌م له‌ڕووی دیزاینه‌وه هه‌میش له‌ڕووی نرخه‌وه و كوالێتی شاشه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یه‌وه، مۆبایله‌كه نرخی 650 دۆلاره ئه‌مه‌یش وای كردووه باشترین بێ لای ئه‌پڵ.
دووه‌م - ئایفۆن ئێكس ئێس: ئه‌مه‌یش دووه‌م باشترین مۆبایلی ئه‌پڵه، جگه له‌وه‌یش مۆبایلێكی نوێیه و دیزاینێكی زۆر جوانی هه‌یه، نرخه‌كه‌یشی 870 دۆلاره.
سێیه‌م - ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس: سیێه‌مین باشترین مۆبایله، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌زایان به‌باشترین مۆبایلی دنیا دایده‌نێن به‌ڵام لای ئه‌پڵ سێیه‌مین باشترینه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نرخه‌كه‌ی كه به هه‌زار و 200 دۆلاره.
چواره‌م - ئایفۆن ئێكس.
پێنجه‌م - ئایفۆن هه‌شت.
شه‌شه‌م - ئایفۆن حه‌وت.