وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موژده‌ی پێدانی ئینته‌رنێتی بێ به‌رامبه‌ر به دام و ده‌زگاكانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌دات.
مەولوود باوە مراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بو "وشە"ی راگه‌یاند" لەگەڵ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە، بریارماندا كار بكەین بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی گواستنەوە و گەیاندن و كەشناسی بۆیە دوای كردنەوەی ئەو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه كارمان كرد بۆ دابین كردنی ئینته‌رنێتی بێ بەرامبەر بۆ دام و دەزگاكانی حكوومەت لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتێك بۆ ئەو شارە بكەین".
زیاتر گوتی"لە ئێستادا ئینتەرنێتی بێ بەرامبەرمان بۆ 50 فەرمانگە و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حكوومی پاریزگای هەڵەبجە دابین كردوە، ئه‌وانیش ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ن كه پێشتر هێلی ئینته‌رنێتیان نه‌بووه. هیواداریشین به‌و كاره‌ی ئێمه بتوانن كاره‌كانیان باشتر و ئاسانتر راپه‌ڕێنن، چونكه ئینته‌رنێت پێویستیه‌كی سه‌رده‌مه".
باوه مراد سه‌ره‌نجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تازه‌یه و پێویستی به خزمه‌تێكی زۆر هه‌یه، بۆیه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ خزمه‌تی ئه‌و شاره ده‌ده‌ین.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له 13/3/2014 بڕیاری به پارێزگابوونی له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ده‌رچوو، كه پێك دێت له ناوه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی بەمۆ، خورماڵ، سیروان، بیارە.
هه‌ڵه‌بجه: سەلام هانەدنی