به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی بۆ باری كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی باشووری كوردستان خسته روو.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی كانوونی دووه‌می 2017، ئاسمانی شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كه‌ركووك نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بارینی پڕوشكه باران له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی هه‌یه.
كه‌شناسی روونی كردووه‌ته‌وه، نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له هه‌ولێر 2 پله، له كه‌ركووك 3 پله‌ی گه‌رمی و له سلێمانی و كه‌ركووك یه‌ك پله‌ی گه‌رمی تۆمار كراوه، به‌ڵام به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له دهۆك بۆ 13 پله‌ی گه‌رمی و له شاره‌كانی تر پێشبینی ده‌كرێت تا 16 پله‌ی گه‌رمی به‌رز ببێته‌وه.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه، سبه‌ی شه‌موو 14ی كانوونی دووه‌م، ئاسمانی شاره‌كانی باشووری كوردستان به‌گشتی هه‌ور ده‌بێت و به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نێوان 5-6 پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زن.