مۆدێلیست زیبا حه‌سه‌ن مۆدێلیست، به‌گوته‌ی خۆی ویستوویه‌تی ئه‌مساڵ به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانی بكات، به‌ڵام فریانه‌كه‌وتووه. بۆیه دووپاتی كرده‌وه كه ساڵی داهاتوو به‌شدار ده‌بێت و ناسناوه‌كه ده‌بات.
زیبا حه‌سه‌ن بۆ "وشه" روونی كرده‌وه "وه‌ك كچه مۆدێله‌كانی تر نیم به پاره‌یه‌كی كه‌م به‌شداری كارێك بكه‌م، هه‌ندێك جار وه‌ڵامی هیچ كارێكیش ناده‌مه‌وه ئه‌گه‌ر به دڵم نه‌بێت، بۆیه ئێسته له 200 دۆلار كه‌متر له هیچ كارێكدا به‌شداری ناكه‌م، هه‌روه‌ها به‌شداری دوو ڤیدیۆ كلیپم كردووه و له چه‌ندان كاری تریش به‌شدار بووم و له داهاتوودا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترم ده‌بێت".
زیبا وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، به ته‌ما بووه به‌شداری كێبه‌ركێی شاجوانی كوردستان بكات، به‌ڵام پێ رانه‌گه‌یشت و ده‌یه‌وێ بۆ ساڵی داهاتوو به‌شداری بكات. تا ئه‌و ئاسته‌یش متمانه‌ی به خۆیه‌تی كه پێی وایه "ده‌توانێ ئه‌و ناسناوه بباته‌وه".
ئه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كچه مۆدێله‌كانی تر ده‌خوازێت و داوایان لێ ده‌كات كاره‌كانی خۆیان به پیرۆز سه‌یر بكه‌ن، چونكه هیچ كارێك ئه‌وه ناهێنێت كه‌سایه‌تی خۆیانی پێ ناشیرین بكه‌ن.
زیبا گله‌یی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به چاوێكی كه‌م سه‌یری ئێمه ده‌كات و سووكایه‌تیمان پێ ده‌كه‌ن، نامه‌ی زۆر ناشیرینم بۆ دێت و زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێ ده‌كرێت، به‌ڵام من گوێ به قسه‌ی هیچ كه‌سێك ناده‌م، چونكه كچێكی ئازادم و قسه‌ی هیچ كه‌سێك ناتوانێ له كاره‌كه‌م دوور بخاته‌وه."
زیبا حه‌سه‌ن /24 ساڵ/ خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و دوو ساڵه ده‌ستی به كاری مۆدێل كردووه و له دوو ڤیدیۆ كلیپدا به‌شدار بووه.
وشه/ گه‌رمیان گلی