وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق 16 ماده‌ی خۆراکی قه‌ده‌غه ده‌کات که له بازاڕه‌کانی عێراقدا ده‌فرۆشرێن، ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌وه که تێکڕای ئه‌و ماده خۆراکییانه له کوالێتی کۆنترۆڵ ده‌رنه‌چوون و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌کاربه‌رانیان دروست ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی عێراق که له کۆتایی تشرینی دووه‌می 2016 ئاراسته‌ی ته‌واوی پارێزگاکان کراوه، تیایدا ئاماژه به 16 جۆر ماده‌ی خۆراکی دراوه که له تاقیگه‌کانی کوالێتی کۆنترۆڵ ده‌رنه‌چوون و به‌کارهێنانیان مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌کات.
له‌و 16 ماده خۆراکییه‌ی له نووسراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی عێراق ئاماژه‌یان بۆ کراوه، به‌پێی رێککه‌وتی به‌سه‌رچوونیان زۆرینه‌یان له ساڵی 2018دا ئێکسپایه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ماده خۆراکییه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا شیاونین بۆ به‌کارهێنان و ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نیا رێککه‌وتی به‌سه‌رچوون به‌س نییه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هه‌ر ماده‌یه‌کی خۆراکی.
ماده خۆراکییه قه‌ده‌غه کراوه‌کان زۆرینه‌یان هیندین، به‌ڵام له‌ناویاندا ماده‌ی به‌رهه‌مهێنراوی ئێرانی، تورکی، چینی، عێراقی، کوێتی، میسری و سریلانکا هه‌یه.
لیستی ماده خۆراکییه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان: