به‌گوێره‌ی نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل و به بڕیاری وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاورده‌کردنی په‌تاته له وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
به‌پێی نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل له 20ی ئه‌م مانگه‌وه(کانوونی دووه‌می 2017) هاورده‌کردنی به‌رهه‌می په‌تاته له وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و تا ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل ئاماژه‌ی به نووسراوێکی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ژماره (7348) کردووه که بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و له رێککه‌وتی 26ی کانوونی یه‌که‌می 2016 ده‌رچووه.
له نووسراوه‌که‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل دا، چه‌ند مه‌رجێک بۆ هاورده‌کردنی په‌تاته دیاریکراوه، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و په‌تاته‌یه‌ی هاورده ده‌کرێت ده‌بێت ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی خواردن به‌کاربهێنرێت و نابێت بۆ چاندن سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
مه‌رجه‌کان پێک دێن له:
1- قه‌باره‌ی په‌تاته‌که له نێوان 55-65 ملم که‌متر نه‌بێت تا بۆ چاندن به‌کارنه‌یه‌ت.
2- بڕوانامه‌ی کشتوکاڵی له‌گه‌ڵ بێت.
3- هاورده‌کردنی په‌تاته‌که له‌ناو ئۆتۆمبێلی به‌ڕاد بێت.
4- کیسه یان گونه‌ی په‌تاته‌که ده‌بێت موشه‌به‌ک بێت.
5- ئه‌م رێنماییه تا ناوه‌ڕاستی مانگی چوار/نیسانی 2017 جێبه‌جێ ده‌کرێت.
له هه‌رێمی کوردستاندا 675 جووتیار به چاندنی په‌تاته خه‌ریکن و سێ کارگه‌ی تایبه‌ت به به‌کارهێنانی به‌رهه‌می په‌تاته‌ش هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆگه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی په‌تاته و کارگه‌ی پێویست له‌ناوخۆی کوردستاندا نییه، زۆرینه‌ی به‌رهه‌می په‌تاته‌ی کوردستان هه‌نارده‌ی شاره‌کانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌کرێت.
به‌پێی داتاکانی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بڕی 213 هه‌زار و 356 تۆن په‌تاته له هه‌رێمی کوردستاندا به‌رهه‌م هاتووه و له‌و بڕه‌شه‌دا پارێزگای دهۆک به به‌رهه‌مهێنانی 163 هه‌زار و نۆ تۆن په‌تاته پێش هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی که‌وتووه.
چاندنی په‌تاته له هه‌رێمی کوردستاندا به‌تایبه‌ت کاتێک بووه جێگه‌ی بایه‌خی جووتیاران که وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له ساڵی 2009دا، بڕی 51 تۆن بنه‌تۆوی په‌تاته‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر به سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش کرد و ئه‌وه‌ش هانده‌رێکی کاریگه‌ر بوو له‌وه‌ی زۆرترین جووتیار روو له چاندنی په‌تاته بکه‌ن.