زۆرن ئه‌وانه‌ی له ته‌مه‌نێكی گه‌وره دان و روخساریان هه‌ر به گه‌نجی ماوه‌ته‌وه و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، ئه‌وه‌ش به هۆی چه‌ندین كاریگهریهوهیه كه كه‌سه‌كان توانیویانه سوودی لێ ببینن تا له ژیانیان دا ره‌نگ بداته‌وه، هه‌ڵبه‌ته بۆماوه‌ییش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه.
بۆ پاراستنی دەموچاوت لە چرچی و پیر بوون و بە گەنج هێشتنەوەی، سوود لەم ماسكە سروشتیانە وەربگرە.
هەنگوین
هەنگوین توانەیەكی سەیری هەیە لە زیندوو ڕاگرتنی پێستتدا، بە بەكارهێنانی دوای شوشتنی دەموچاو بۆ ماوەی 20 تا 30 خولەك، پێستت لە پیر بوون و چرچ بوون دەپارێزیت.
زەیتی زەیتون و لیمۆ
بەهۆی ئەو ڕێژە ئاسنە و ڤیتامینەی كە تێیاندایە پێست لە چرچ بوون دەپارێزن.
گیراوەی شیر و هەنگوین
دەتوانیت گیراوەیەك لەو دووانە دروست بكەیت ئەویش بە تێكەڵكردنی 4 كەوچك شیری وشك و دوو كەوچك هەنگوین و كەمێك ئاو. دواتر ماوەی 10 خولەك بە دەموچاوەوە دەمێنێتەوە و پاش شوشتنی وشك دەكرێتەوە.
خەیار و زەیتی گوێزی هیندی
دانانی چەند قاشێك خەیار دەموچاوت بە نەرمی و زیندویی دەهێڵێتەوە.
هەروەها زەیتی گوێزی هیندیش توانایەكی گەورەی هەیە لە نەرم ڕاگرتنی پێست و خاوێن كردنەوەیدا.
سه‌رچاوه:
sabah