له شاری سلێمانی چایخانه‌یه‌ك هه‌یه كه هه‌وادارانی ئیبراهیم تاتلیساس تیایدا كۆ ده‌بنه‌وه، ئه‌و چایخانه‌یه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه كراوه‌ته‌وه و كه‌وتۆته نێو بازاڕی گه‌وره‌ی سلێمانی و به‌رده‌وام گۆرانیه‌كانی ئیبراهیم تاتلیساس لێ ده‌درێت له‌و چایخانه و دیواره‌كانیشی به وێنه‌ی تاتلیساس پڕ كراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی sabah كه ماڵپه‌ڕێكی به‌ناوبانگی توركیه و له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانی میدیای ئه‌و وڵاته‌یه راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و چایخانه‌یه كردوه و باس له‌وه ده‌كات خاوه‌نی چایخانه‌كه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵه به ناوی باخه‌وان حه‌مه سه‌عید یه‌كێكه له‌و هه‌وادارانه‌ی كه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئیبراهیم تاتلیساس، ده‌ڵێت، له منداڵیه‌وه حه‌یرانی ئیبراهیم تاتلیساسم و هه‌موو گۆرانیه‌كانم له‌به‌ر كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زمانی توركیش نازانم.
سه‌رچاوه:
sabah