نمایشكاری به‌ناوبانگی جیهانی و بچووكترینی خێزانی كارداشیان كه‌یلی جێنه‌ر، روخساری بێ میكیاج ده‌ركه‌وت و به‌وه‌ش هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.
رۆژی پێشوو كه‌یلی جێنه‌ر له شه‌قامه‌كانی نیۆرك بیندرا به بێ میكیاج، كه چاوی به كامێرا‌كان كه‌وت، رای كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میكیاجی له روخساری نه‌دا بوو.
جێنه‌ر هه‌رچه‌نده ویستی خۆی له كامێرا‌كان بشارێته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه وێنه‌ی گیرا و به‌وه‌ش وێنه‌ی روخساره راسته‌قینه‌كه‌ی بۆ هه‌وادارانی ده‌ركه‌وت.
كه‌یلی پێشتر ئه‌وه‌ی راگه‌یاند بوو كه له سه‌رده‌می منداڵی دا كێشه‌ی پێستی هه‌بووه، كاتێكیش خه‌ڵك سه‌یریان ده‌كردم وام ده‌زانی كه من زۆر ناشرینم، به‌ڵام ئێستا كێشه‌م نه‌ماوه و ئه‌و كاتانه‌شم له یاد نه‌كردوه كه هه‌ستێكی زۆر ناخۆشی پێم ده‌به‌خشی.
سه‌رچاوه:
gecce