له کەمپەکانی هەرێمی کوردستان. خواردن، جلوبەرگ، فریاگوزاری سەرەتایی، ئارد، سۆپا و نەوت بۆ 2700 خێزان دابین دەکرێت و 500 قتووی شیری منداڵانیش بەسەر ئاوارەکاندا بڵاو دەکرێتەوە.
رێکەوتی 13/1/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی ئیغاسەی ئیسلامی بەریتانی پارسێلی خۆراک و فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ 1600 خێزانی ئاوارەی مووسڵی کەمپەکانی خازر دابین کرد، هەروەها بە هاوکاری دەزگای ئەیوا سۆپا و نەوت و بەتانی بەسەر 500 خێزان دا دابەشکرد.
هەر لەو رۆژەدا هاوکاری کردنی ئاوارەکان بەردوام بوون و شیر و خاوێنکەرەوە بۆ 500 منداڵ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای تەکالیف بۆ منداڵانی کەمپەکە دابین کرا.
هاوكات ههر یهك لە رێکخراوەکانی (ئەهلنا و شعاع الامل) هاوکاریی جۆراو جۆرییان بۆ ئاوارەکان دابین کردبوو و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوه بەسەر خێزانەکانی نیشتەجێی کەمپەکانی خازردا بڵاو کرایەوە، هاوکارییەکان بریتی بوون لە (جلوبەرگی ئافرەتان، ئارد و کەپسولی گاز).