لە شارەدێی وارماوەی سەر بە شارۆكەی شارەزور محاویلەیەكی كارەبا لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە لێدەكرێتەوە و مسەكەی ناوی دەدزرێت.
محەمەد عزیم لێپرسراوی بەشی چاكردنەوە لە فەرمانگەی كارەبای وارماوە بۆ "وشە" گوتی" ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە به لێكۆدنهوهی محاویله‌یه‌ك له شارۆكه‌ی وارماوه، كه گه‌یشتینه شوێنی رووداوه‌كه بینیمان محاویله‌كه له زه‌وی داندرا بوو به‌ڵام مسەكەی ناوی بردرا بوو، به‌شه‌كانی دیكه‌ش لەوێ فڕێ درابوون.
عزیم زیاتر گوتی"محاویله‌كه قه‌باره گه‌وره بوو، جۆری 100 كه‌یڤی، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌نها مسه‌كه‌ی دزرا بوو، پێده‌چێت بۆ فرۆشتنی مسه‌كه بوو بێت چونكه له بازاڕ پاره ده‌كات.
لە ماوی چوار مانگی رابردوو ئەمە سێیه‌م جارە لە سنووری شارۆكەی شارەزور و سه‌یدسادق كاری محاویلە دزین ئەنجام بدرێت كە دوای لێكردنەوه مسەكەی ناوی ده‌به‌ن و پارچه‌كانی دیكه‌ش جێ ده‌هێڵن.
هه‌ڵه‌بجه : سەلام هانەدنی