هێزێكی سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، توانیان سه‌دام حوسێن له شاری كه‌ركووك بگرن كه له ناو یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كاندا خۆی حه‌شار دابوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (28ی تهمووز) ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگرییان له‌سه‌ری كۆكرده‌وه، توانییان ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ناوی "سه‌دام حوسێن" له‌ناو شاری كه‌ركووك بگرن.
سه‌دام حوسێن ساڵح حه‌مدوونی، له گه‌ڕه‌كی مه‌لا عه‌بدوڵا له خۆرئاوای كه‌ركووك خۆی حه‌شار دابوو. خۆیشی له‌و عه‌ره‌بانه‌یه كه كاتی خۆی به ته‌عریب چووه‌ته شاره‌كه‌وه و ئامۆزای ئه‌بو له‌یس ئهنساڕییه، ئه‌و پیاوه‌ی له سه‌رده‌می به‌هێزیی داعشدا ساڵی 2014، والیی مووسڵ بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ڕاگه‌یاندراوی میلیشیاكاندا هاتووه، سه‌دام حوسێن، دوای گرتنی دراوه‌ته ده‌ست لایه‌نی پێوه‌ندیدار و ئێسته له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
له‌دوای ڕووخانی داعش و ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، شاری كه‌ركووك به‌هۆی ئه‌و هێزانه‌ی میلیشیاكان كه تێیدا زاڵن، باری ته‌ناهی له دۆخێكی خراپدایه و تا ئێسته ئارامیی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌ر بۆیه هه‌موو داوای هێزه كوردییه‌كان ئه‌وه‌یه، حه‌شدی شه‌عبی به ته‌واوی له‌و شاره بكشێنه‌وه و هێزی یاسایی باری ته‌ناهی بپارێزن.