فرانكلین رۆزڤڵت به یه‌كێك له مه‌زنترین سه‌رۆكه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، چونكه ئه‌و كاتێك ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست ئه‌مه‌ریكا و وڵاته‌كه‌ى له ته‌نگژه‌یه‌كى سه‌ختدابوو، سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌ى له ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى ده‌ژیا، دواتریش دنیا به‌ده‌ست هیتله‌ره‌وه ده‌یناڵاند، ئه‌و توانى وڵاته‌كه‌ى و دنیایش رزگار بكات، به‌ڵام خۆیشى له بینینى سه‌ركه‌وتنه‌كانى بێبه‌ش بوو، چونكه به‌ر له كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى نازییه‌كان كۆچى دوایى كرد.
فرانكلین رۆزڤێڵت Franklin Delano Roosevelt له ساڵى 1882 له هاید پارك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و ئه‌و سه‌رۆكى ژماره‌ى 32ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه و له مانگى ئادارى ساڵى 1933 بوو به سه‌رۆك و یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ى له مێژووى ئه‌مه‌ریكا زیاترین ماوە سه‌رۆك بووە، ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یشى 12 ساڵ بوو.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
عه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له ژیانى رۆزڤڵت ده‌كات و ده‌ڵێ "فرانكلین رۆزڤڵت رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و كێشه بووه‌وه، له‌وانه ئه‌و كات وڵاته‌كه‌ى به‌ده‌ست داكشانێكى گه‌وره‌ى ئابوورى ده‌یناڵاند، چه‌ندان دامه‌زراوه تووشى مایه‌پووچى بوون و ژماره‌ى بێكاران زۆر ده‌بوو".
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ى كه به سه‌خترین ته‌نگژه داده‌نرێت له مێژووى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك رۆزڤڵت پرۆگرامێكى ئابوورى دانا به ناوى " New Deal" واته "مامه‌ڵه یان گرێبه‌ستى نوێ". هه‌ر به‌م پرۆگرامه ئابوورییه‌یش سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا توانى وڵاته‌كه‌ى ببوژێنێته‌وه و چاره‌سه‌رى ته‌نگژه ئابوورییه‌كه‌ى بكات.
له‌سه‌رده‌مى جۆرج واشنتنه‌وه نه‌ریتێكى سیاسى له ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، هیچ سه‌رۆكێك زیاتر له دووجار خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید ناكات، به‌ڵام رۆزڤڵت ئه‌و نه‌ریته ده‌شكێنێ و چوار جار له‌دواى یه‌ك ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵا له دواى ئه‌و نه‌ریته‌كه‌ى جۆرج واشنتن ده‌بێت به ده‌ستوور، بۆیه تاكه كه‌سێك له مێژووى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا رۆزڤڵت بووه چوار جار كاندید كراوه‌ته‌وه.
رۆزڤڵت یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى به‌شدارییه‌كى كاراى هه‌بوو له جه‌نگى دووه‌مى جیهان، هه‌ر چه‌نده ئه‌و نه‌یتوانى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ڵمانیاى نازى له هه‌شتى ئایارى ساڵى 1945 ببینى و هه‌روه‌ها نه‌یتوانى ئه‌و رێككه‌وتنه بیبینى كه ئیمپراتۆریه‌تى ژاپۆن بۆ ئاشتى له دووى ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵ واژووى كرد.
رۆزڤڵت كه به ئه‌ندازیارى خستنى نازییه‌كان داده‌نرێت له مانگه‌كانى كۆتایى ساڵى 1944 پێشنیازى كرد كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتى سۆڤییه‌ت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بیر له‌وه بكه‌نه‌وه سۆڤییه‌ت به‌ره‌ى دووه‌م له رۆژهه‌ڵات له‌دژى ژاپۆن بكاته‌وه، چونكه ئه‌و كات له زه‌ریاى هێمن زیانێكى گیانى زۆر به‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتبوو.
سه‌ره‌تا پێشنیاز كرا كۆنگره‌كه له یه‌كێك له ناوچه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بێت، له نموونه‌ى ماڵتا و قوبڕس، یان ئه‌سینا، به‌ڵام جۆزیف ستالینى سه‌رۆكى ئه‌و كاتى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت پێداگریى كرد بۆ ئه‌وه‌ى كۆنگره‌كه‌ى له یاڵتا بێت كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى كریمیا، هۆكارى ئه‌و پێداگرییه‌یش ئه‌وه بوو ستالین زۆر له گه‌شتكردن به فڕۆكه ده‌ترسا، به‌ڵام ئه‌م رووداوه كاریگه‌رى به‌سه‌ر ته‌ندروستى رۆزڤڵت ده‌بێت.
دواجار رۆزڤڵت ناچار ده‌بێت، ئه‌و گه‌شته بۆ یاڵتا بكات كه 14 هه‌زار میل له‌شوێنى خۆى دووره. رۆزڤڵت كه پێشتر له ساڵى 1920 تووشى ئیفلیجى بووه، له‌م گه‌شته‌یدا رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بێته‌وه، وه‌ك مێژوونووسان باسى ده‌كه‌ن له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له گه‌شته‌كه به ته‌واوى شه‌كه‌شت بووه، ده‌ستى راستى كارى نه‌كردووه و كێشى كه‌مى كردووه.
دواى ئه‌وه وتارێك له‌به‌رده‌م كۆنگرێس ده‌دات، هه‌ر له‌سه‌ر كورسییه جوڵاوه‌كه‌ى خۆى نایته خواره‌وه، ئه‌مه‌یش وێنه‌یه‌كى جیاواز بوو به كۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریكاى ده‌دا، چونكه پێشتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌میشه سه‌رۆكه‌كانى خۆیان به قیتوقۆزى بینیبوو، نه‌وه‌ك بە ئیفلجی.
له 30ى ئادارى ساڵى 1945 به‌ره‌و ناوچه‌ى وارم سپرینگس ده‌چێ له ویلایه‌تى جۆرجیا، دواتر به‌ره‌و سان فرانسیكۆ به ئومێدى ئه‌وه‌ى بارودۆخى ته‌ندروستى باشتر بێت. له رۆژى 12ى نیسانى 1945 دواى نیوه‌ڕۆ له كاتێكدا خه‌ریكى خوێندنه‌وه‌ى رۆژنامه و نووسینى نامه‌كان ده‌بێت هه‌ست به ژانه‌سه‌رێكى توند ده‌كات و ده‌كه‌وێته خواره‌وه. ئه‌و كات ته‌نیا ژنه نیگاركێشێكى له‌لا ده‌بێت كه ئه‌ركى ئه‌وه بوو تابڵۆیه‌كى سه‌رۆك بكێشێ. بۆیه له‌م كاته‌دا دوایین وشه‌كانى ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ "هه‌ست به ژانێكى توندى سه‌رم ده‌كه‌م" هه‌رچه‌نده تیمى پزیشكى زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن ژیانى رزگار بكه‌ن و له‌و رۆژه‌دا له ته‌مه‌نى 63 ساڵى كۆچى دوایى ده‌كات.
فرانكلین رۆزڤڵت له ژیانیدا یه‌ك كتێبى نووسیوه به ناوى "جه‌نگاوه‌رى دڵشاد".